لە ماوەی ٤ رۆژدا ٥ کەسی مەدەنی لە کوردستان بە دەستی هێزەکانی ڕژیم کوژراو و بریندار بوون

0
582

لە ماوەی نزیک بە ١٠ ڕۆژدا ٥ کەس لە شارەکانی بانە، سەردەشت و ورمێ بە دەست هێزەکانی ڕژیم کوژراون.

ڕۆژی کورد: ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ٨ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کوردی ناوچەی مەڕگەوەری ورمێ بە هۆی ڕاوەدوونیانی هێزەکانی ڕژیم لە چیایەک کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، “محەممەد ڕەشید یۆسف پوور”، خەڵکی گوندی “نۆوێ” ـی ناوچەی مەرگەوەری شاری ورمێ ڕاگەیێندراوە.

دەگوترێ محەممەد ڕەشید لەگەڵ پۆلێکی تر لە کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە لە “گەلی بنار” دەکەونە ژیر تەقە و ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕژیم و لە شاخێک هەڵدەدێرێ و لەجێوە گیانی لە دەست داوە.

هەوەها ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی و تەنیا یەک ڕۆژ بەر لەم ڕوادوە، دوو برای گوندی گوێزیلەی ناوچەی ئالانی سەردەشت بە ناوەکانی لەتیف و فاڕووق (ڕەئووف) عادڵخانی کوڕی مام سمایل لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کەوتنە بەر پەلامار و لە ئەنجامدا هەر دوو برا کوژران.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە ئەنجامی ڕاونانی کاسبکاران لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی ڕژیم لە شاری بانە، دوو ژن بە ناوەکانی ”فاتمە ” خێزانی فەرشید و ” گەرمیان ” خێزانی حەمە هەڵۆ، کەوتوونە بەر ئۆتۆمبیلەکانی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم و یەکیان گیانی لە دەست داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت