حەسەکە: شەڕ و پێکدادان بەردەوامە

0
813

ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە  دۆینێ یەکشەممە 31ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، لە چەند گەڕەکێکی نێو شاری حەسەکە لە کوردستانی ڕۆژئاوا لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و هێزەکانی سەر بە حکومەتی سووریا شەڕ  هاتە ئاراوە، ئەمڕۆ دووشەممە 1ی جۆزەردان، شەڕڤانانی یەپەگە هێرشەکانی خۆیان بەرینتر کردۆتەوە.

دۆینێ شەڕڤانان باسیان لەوە کردبوو کە لە گەڕەکی نەشوە بەشێک لە چەکدارانی حزبوڵڵای لوبنانی و ئەندامانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی هاوشانی هێزەکانی سەر بە حکومەت شەڕ لە دژی هێزەکانی یەپەگە دەکەن.

بەپێی هەواڵی چەند هەواڵدەرییەکی جیهانی، ئەمڕۆ دووشەممە، شەڕڤانانی یەپەگە هێرشەکانی خۆیان بە مەبەستی گرتنەوەی دوایین شوێنەکانی ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریە لە باژێڕی حەسەکە دەست پێکردووە.

ئەو هێرشانە بە مەبەستی گرتنەوەی باشووری ڕۆژهەڵاتی نەینەوا کە نزیک بە ناوەندی باژێڕی حەسەکەیە، لە نیوەی شەوی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە.

ئەو شەڕە دوای هێرشی فڕۆکە سەربازییەکانی سووریە بە پشتیوانیی ئێران و ڕووسیە بۆ سەر باژێڕی حەسەکە هاتە ئاراوە و دەگوترێ شەڕی ئەو حەوتوویەی حەسەکە لە نێوان ڕژیمی ئەسەد و شەڕڤانانی یەپەگە، خوێناویترین و تووندوتیژترین شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە لە ٥ ساڵی ڕابردوودا بووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.