لە هەندێک ناوچەی کوردستان ڕژیم جاشە خانەنشینکراوەکانی تەیار کردۆتەوە

0
991

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ڕژیم لە هەندێک لەگوندەکانی کوردستان کۆنەجاشەکانی لەحاڵی ئامادەباشی داناوە.

 بەپێی زانیارییەکان لە ئاوایی پایگەلان، ژمارەیەک لە کۆنەجاشەکان لە ئامادەباشیدان.

کەسێکی ئەو ئاواییە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند: “ڕژیم ترسی ئەوەی هەیە پێشمەرگە بێتە ناو پایگەلان، هەر بۆیە ژمارەیەک لە کۆنەجاشە خانەنەشینکراوەکان و جاشەکانی تری ئەو ئاواییەی تەیار کردووە و لە ڕێگای ئەوانەوە کۆڵان و گەڕەکەکانیانی ئەو گوندەی خستۆتە ژێر چاودێری.

 گوندی پایگەلان نزیک بە حەوسەد ماڵەو سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوای پارێزگای سنەیە.

لە لایەکی تریشەوە لە گوندی “چەشمیەر”یش بە هەمان شێوە، ڕژیم ژومارەیەک جاشەی ئەو گوندە کە نزیک بە شەس کەس بوون، تەیاری کردوونەوە و لە ئامادەباشی دان.

لە ماوەی ڕابردوو و دوای هاتنە ئارای چەند شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ڕژیم و بە پێی لێدوانی بەرپرسانی سەربازیی ڕژیم، گوشارێکی زۆر لە سەر ڕژیم هەیە و بە تەواوی هەست بە هەڕەشە لە سەر خۆیان دەکەن.

بەرپرسانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش بەردەواملە لێدوانەکانی خۆیاندا باس لە بەردەوام ىوونی خەباتی چەکداری و بوون لە ناوخۆ دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت