لە بۆکان تووندوتیژی و پێکدادان هاتە ئاراوە/ڤیدیۆ

0
695

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان،ئێوارە درەنگانی ئەمڕۆ پێکدادان و گرژی لە نێوان چەند کەس لەو شارە هاتۆتە ئاراوە کە تێیدا چەند کەس بە چەقۆ هێرشیان کردۆتە سەر یەکتری.

ئێوارە درەنگانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی چەند کەس لە گەڕەکی شارەکی فەرهەنگیانی شاری بۆکان بە چەقۆ هێرشیان کردە سەر یەک و کەسێک بە تووندی بریندار بووە.

دەگوترێ دۆخی کەسی برینداربوو یەکجار ئاڵۆزە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان لەژێر چاوەدێریی پزشکی دایە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد شوناسی ئەو کەسەی “کەماڵ ئاشنا” کوڕی سەید محەممەد ڕاگەیاندووە.

ئەو شەڕ و پێکدادانە لە حاڵێکدایە کە کاتژمێر٦ ی ئێوارە 6ی گه‌لاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە کاتی کوردستانی ڕۆژهەڵات، هاووڵاتیەکی بۆکانی بەناوی “محەمەد مەعرووفی”، بەڕێوەبەری قوتابخانە لە لایەن کەسێکی نەناسراوە کوژرا.

تا ئێستا پەیوەندیی نێوان ئەو دوو ڕووداوە ناڕوونە..

 بۆ بینینی ڤیدیۆی ئەو هەواڵە لێرە کرتە بکەن

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت