Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لە باڵانش ـی ئورمیە شەڕو پێکدادان هاتە ئاراوە

لە باڵانش ـی ئورمیە شەڕو پێکدادان هاتە ئاراوە

0
1050

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێری ئورمیە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە گوندی باڵانش ـی ئورمیە شەڕ و پێکدادان لە نێوان کوردەکان و کەسێکی تورک هاتە ئاراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد ڕایگەیاند، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ٣ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، کەسێکی ئازەری بە ترۆمبیل بە ناو کۆڵانەکانی گوندی  باڵانش لە باژێری ئورمیەدا هاتووچوو دەکات و بە شێوەیەکی بەرچاو جوێن بە کوردەکان و باوەڕی ئایینی و نەتەوەییان دەدات.

بێ ڕێزی و سووکایەتی کردنی ئەو کەسە بە کوردەکانی ئەو شوێنە، ناڕەزایەتیی خەڵکی لێدەکەوێتەوە و لە ئەنجامدا کەسی بێ ڕێزیکەر دەکەوێتە بەر پەلاماری کوردەکان و زەبرێکی زۆری وێدەکەوێ.

لە ئەنجامی ئەو لێدان و بەگژداچوونە، پۆلیس و هێزە ئینتزامییەکانی باژێری ئورمیە دێنە شوێنەکە و کۆتایی بەو ئاڵۆزییە دێنن.

دەگوترێ خەڵکی ئاکنجیی گوندی کوردنشینی باڵانش، ترۆمبیلی ئەو کەسەیان شکاندووە و خەسارێکی زۆریان پێگەیاندووە.

پۆلیس کەسی تاوانباری دەستبەسەر کردووە و دەگوترێ لە پاسگای باڵانش ڕاگیراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتورکەکان لە ئێران لەنێوا ئامراز بوون و زۆرلێکراوی
بابەتی دواتردۆخی خوێندکارانی کورد و بزاڤ و چالاکیی خوێندکاری/وتووێژی ژووری ڕۆژەڤ
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان