لایەنگرێکی داعش لە فەرانسە فەرماندەیەکی پۆلیس و خێزانەکەی کوشت

0
629

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەرییەکانی فەرانسە، پیاوێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، فەرماندەیەکی پۆلیسی بە چەقۆ کوشتووە و دواتر ژنی ئەو پۆلیسەش دەکوژێ.

ئەو پیاوە کە لایەنگر و بەڵێندەرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە، ئەو فەرماندەی پۆلیسی فەرانسەیە لە بەر دەرگای ماڵەکەی دەکوژێ و دواتر ژن و کوڕە سێ ساڵەکەی ئەو فەرماندەیەش لە ناو ماڵەکەیاندا لە شاری مەنگاویل لە ٥٥ کیلۆمیتریی ڕۆژئاوای پاریس بە بارمتە دەگرێ.

بەپێی لێدوانیپیر ئانری ڕابێرت،  وتەبێژی وەزارەتی وڵاتی فەڕانسە، هێزەکانی پۆلیسی فەرانسە هەوڵێکی زۆریان دا تا لە ڕێگای دان و ستانەوە ژن و منداڵی ئەو فەرماندەیەی پۆلیس لە دەست ئەو کەسە دەربێنن بەڵام هیچ کەڵکی نەبوو بۆیە لە ئەنجامدا هێزەکانی پۆلیس ناچار بوون هێرش بکەنە سەر ماڵەکە و کەسەکەیان کوشت.

بەپێی لێدوانی ڕابێرت، کوڕە سێ ساڵانەکەی ئەو فەرماندەی پۆلیسی فەڕانسە ساخە بەڵام خێزانەکەی کوژراوە و مەیتەکەیان دۆزیوەتەوە.

بەپێی لێدوانی کاناڵی تەلفیزیۆنیی “ئەعماق” کە سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشە، بەرپرسێکی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستیە ڕایگەیاندووە کە یەکێک لە ئەندامەکانیان لە پاریس عەمەلیاتێکی بەرینی ئەنجام داوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت