لاوێکی بۆکانی ماوەی دوو مانگە بێ سەروشوێنە

0
860

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، گەنجێکی بۆکانی بە ناوی محەممەد مەعڕووفی، ماوەی دوو مانگە بێ سەروشوێنە و تا ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

محەممەد مەعڕووفی، کوڕی خالیدی مەعڕووفی، پێشتر بۆ ماوەی ساڵێک گریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بووە و دواتر گەڕاوەتەوە باژێڕی بۆکان.

بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان، ئەو لاوە کوردە لە ماوەیەک دوای هاتنەوەی و لە دوو مانگ بەر لە ئێستاوە بێ سەروشوێن بووە  و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نیە.

تا ئێستاش دیار نیە کە ئەو لاوە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە گیراوە یان خود خۆی سەری هەڵگرتووە و بە گشتی چارەنووسی ناڕوونە.

خالید مەعرووفی، باوکی محەممەد مەعرووفی، ماوەیەک لەمەو بەر لە کرماشان و لە ژێر ناوی گرووپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کوژراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت