Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری بەڵگەفیلمی کوردیی” لەگەڵ خودا سەما دەکەم ” گەییشتە برازیل

بەڵگەفیلمی کوردیی” لەگەڵ خودا سەما دەکەم ” گەییشتە برازیل

0
1649

ڕۆژی کورد: بەڵگە فیلمی کوردیی “لەگەڵ خودا سەما دەکەم” لە دەرهێنانی هوشەنگ میرزایی، لە بەشی کێبەرکێی بیستەمین فستیڤاڵی ناونەتەوەیی “بلوهۆریزۆنتە”ـی بڕازیل بەشدارە.

 فستیڤاڵی ناونەتەوەیی “بلوهۆریزۆنتە”، دووهەمین فستڤاڵی بەناوبانگی جیهانە کە لە ساڵی 1999ـوە چالاکی دەکا.

فستیڤاڵی ناونەتەوەیی “بلوهۆریزۆنتە” کە بە پشتگیریی کۆمەڵەی بەڵگەی بڕازیل و زانکۆی فێدراڵ میناس ـی بڕازیل بەڕێوە دەچێ لە سێ بەشفی کورتە فیلم، فیلمی مامناوەند و درێژدا بەڕێوە دەچێ و تەنیا ١٤ فیلم شانسی بەشداری لە کێبەرکێی بژاردەی ئەو فستڤاڵەیان دەبێ کە ئەمساڵ بەڵگە فیلمی کوردیی “لەگەڵ خودا سەما دەکەم”، یەکێک لەم ١٤ فیلمەیە.

بەڵگە فیلمی “لەگەڵ خودا سەما دەکەم”، باسی ژیانی پیرەپیاوێکی پاوەیی ـیە کە سەرەڕای نابینا بوون، کاری دروومان دەکا و لەو ڕێگایەوە ژیانی دابین دەکا و توانیویەتی باخێک بکڕێ و لە ناو باخەکەیدا بۆ دڵخۆشیی خێزانەکەی، سەما دەکا و بەو گوڕ و تینەوە بەسەر کۆسپی نابینابووندا، زاڵ بووە.

بەڵگە فیلمی” لەگەڵ خودا سەما دەکەم “خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی لە روانگەی بینەرانی دەیەمین فستیڤاڵی میرادس داکی سپانیا، خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی نۆیەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی یاهورینای بۆسنی و خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی سێزدەهەمین فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی کورت و بەڵگەمەندی سەربستان و خەڵاتی باشترین بەڵگە فیلمی کورتی زیاتر لە ٣٠ خولەکی فستیڤاڵی کلگری کاناداشی بۆ خۆی تەرخان کردووە .

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەركردەیەكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیدە لە سووریه‌ كوژرا
بابەتی دواترشرۆڤەیەکی کورت لەسەر هەڕەشەی تێرۆری کۆماری ئیسلامی
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان