Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئیلام: بە هۆی لافاو، دوو کەس گیانیان لە دەست دا

ئیلام: بە هۆی لافاو، دوو کەس گیانیان لە دەست دا

0
930

ڕۆژی کورد: تا ئێستا بە هۆی لێشاو، دوو کەس لە ئیلام گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی مێهر، محەممەد سلێمانی بەرپرسی بەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی هەیڤی سووری پارێزگای ئیلام، باسی لە مردنی ژنێکی گەنج لە لافاوی میمک ساڵح ئاوا کردووە و گوتووشیەتی:” هێشتا مەیتی ئەو ژنە نەدۆزراوەتەوە”.

هەروەها ئومید عەلی سەبزی، فەرمانداری دێهلۆران باسی لە بێ سەر و شوێن کردنی شۆفیری ترێلیەک لە شاری دێهلۆران کردبوو کە ئەمڕۆ مەیتەکەی دۆزراوە.

شایانی ئاماژەیە کە بە هۆی هەستانی لافاو و سەرڕێژ بوونی چۆمی سیمرە، سێ هەنگداری گوندی زیرخاکی بەشی هەلیلانی شارستانی چارداول ـی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە دۆینێ ئێوارێوە لە شوێنێک عاسێ ببوون کە ئەمڕۆ بە هەلی کۆپتێر، ڕزگار کراون.

شایانی ئاماژەیە کە پارێزگای کوردنیشینی ئیلام یەکێک لە هەژارنشینترین پارێزگاکانی ئێرانە کە کەمترین خزمەتگوزاری پێگەیشتووە و بەو بۆنەشەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە عەردهەژ یان لێمشتێک، زیاترین خەساری بەردەکەوێ و زۆرترین زیانی ماددی و گیانی پێدەگا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووتاهیر قادرزادە، ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان٩١ ڕۆژ زیندانی بۆ بڕایەوە
بابەتی دواترسپای پاسداران بانگهەشەی وەدەست هێنانی پشتیوانی ٦٥ سەرۆک خێڵ دەکات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان