ئەندامێکی دیکەی سوپای پاسداران لە ناوچەی بۆکان کوژرا

0
1302

رۆژی کورد: شەوی رابردوو کەسێکی سوپای پاسداران لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەو لەبەر دەم ماڵی خۆیدا لە گوندی کوێرەکانیی سەر بە ناوچەی بۆکان کوژرا.

هەواڵنێری رۆژی کورد لە شاری بۆکان ڕایگەیاند: کاتژمێر ٢ی نیوە شەو کەسێک بەناوی سمایل خودایی تەمەن ٤٥ ساڵ لەبەر دەم ماڵی خۆی لە گوندی کوێرەکانیی سەربە شاری بۆکان بە زەبری چەک کوژراوە.

هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتیی خۆی لە کوژرانی ئەو ئەندامەی سوپای پاسداران ڕانەگەیاندووە بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بۆکان بە ناوەندی ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئەو جاشە بە دەست کوڕەکەی خۆی کوژراوە.

سەرچاوەیەک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند که ئەو کەسە ئەندامی سوپای پاسداران بووە، بەڵام هاوکات هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، کە کوژرانی ئەو کەسە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.

لە ڕۆژانی ڕابردووشدا لە گوندی گوڵۆڵانی سەروو لە نزیک گوندی کوێڕەکانی ئەندامێکی سوپای پاسداران لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە کوژرا.

لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ژمارەیەکی نزیک به ١٠ ئەندامی خۆجێێ سوپای پاسداران لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە تەنیا لە شاری بۆکان کوژراون.

هەڵۆکانی زاگرۆس هێزێکی چەکداری نهێنی چالاک لە شارەکانی کوردستانن و خۆیان بە نزیک لە حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ناساندووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت