كورتە فیلمی “هێلكەوڕۆنی سووتاو” لە دەرهێنانی “ئیدریس عەبدی” لە فێستیڤاڵی فیلمی “سەماوە” خەڵاتی رێزلێنانی پێ بەخشرا
ڕۆژی کورد: بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، كورتە فیلمی “هێلكەوڕۆنی سووتاو” لە دەرهێنانی ئیدریس عەبدی “سینەماكاری كورد” لە چوارەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سەماوە لە عێراق بەشداری كرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ بەخشرا.
ئەم كورتە فیلمە ١٤ خولەك و ٥٠ چركەیە و باس لە چیرۆكی ژنێك لە دوای ئەنجام دانی تاوانی کوشتن تووشی شپرزی و ئاڵۆزیی دەروونی دەبێت.
هونەرمەند “شیلان وەكیلی” لەم کورتەفیلمەدا دەوری گێڕاوە.
ئیدریس عەبدی ئەرکی دەرهێنەری، وێنەگری و مۆنتاژی ئەم كورتە فیلمە لە ئەستۆ بووە.
ئیدریس عەبدی سینەماكاری كوردی کوردستانی خۆرهەڵات و خەڵكی باژێڕی مەریوان و نیشتەجێی کوردستانی باشوورە.
ئیدریس عەبدی جیا لە بواری دەرهێنەری، لە بواری وەرگێڕان لەسەر فیملسازی خاوەندی چەندین وتار و بابەتی بەپێزە.