کورتە فیلمی ئیستا کچێک نیشتمانی منە گشتە فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئاشتی کشمیری هیند.

0
743

کورته‌فیلمی “ئێستا کچێک نیشتمانمه‌” له‌ نووسین و ده‌رهێنه‌ریی “ئیدریس مه‌حموودیان” دەرهێنەری سه‌قزی که‌ پێشتر له‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی گولباڵ شۆرتی فیلمی ئواردز نیۆیۆرک به‌شدار بوووه‌ ئێستاش بۆ‌ فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئاشتی و مرۆڤدۆستیی کشمیر هه‌ڵبژێردراوه‌.

ڕۆژی کورد: “ئێستا کچێک نیشتمانمه‌” دووهه‌مین به‌رهه‌می دژه‌ شه‌ڕی ئێدریس مه‌حموودیانه‌ که‌ له‌ سنووردا ڕوو ده‌دات و په‌یوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ له‌ خاڵی سفری مه‌رزی لێکداوه‌ته‌وه‌. ناوی فیلمه‌که‌ له‌ شیعرێک به‌و‌ ناوه‌وه‌ به‌رهه‌می شاعیری گه‌وره‌ی کورد “شێرکۆ بێکه‌س” گیراوه‌.

ئێدریس مه‌حموودیان ده‌رهێنه‌ری لاوی سه‌قزی کورته‌فیلمێکی دیکه‌ی به‌ ناوی” بادباده‌ک” و به‌ڵگه‌فیلمێکی درێژ به‌ ناوی “ده‌نگێک له‌ ناوچه‌ی تیله‌کۆ (عه‌تاخانی باشماخی سه‌قز)”ی له‌ هه‌گبه‌دایه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامۆستا و کەژوانێکی نیشتمانپەروەری کورد لە یەکێک لە شاخەکانی تاران کۆچی دوایی کرد
بابەتی دواترکوریای باکوور، هەڕەشەی هێرشی سەربازی لە ئەمریکا کرد

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.