گوندنشینانی ڕوانسەر ئاوی خواردنەوەیان نییە

0
886

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی ڕوانسەر، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووەوە، ناوەندە پێوەندیدارەکانی حکوومەت ئاوی خواردنەوەی دوو گوندی ڕوانسەریان هەڵبڕیوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لەمبارەوە ڕایگەیاند: لە نزیک بە دوو حەفتە پێشەوە ئێستاوە، فەرمانگەی ئاووئاوەڕۆی   ڕوانسەر، ئاوی گوندی “کانی گوڵی سەرو”  و گوندی “خامناوا”ـی لە ناوچەی پیرباواهەڵبڕیوە.

لەو ماوەیدا دانیشتوانی ئەو دوو گوندە ئاوی خواردنەوەیان نەبووە و بەزەحمەت و لە دەوروبەردا توانیویانە ئاوی خواردنەوە دابین بکەن.

دانیشتوانی ئەم دوو گوندە بەهۆی بێ ئاوی ناچاربوونە کە لە ئاوی بیرە کۆن و ڕووخانەکان ، ئاوی خواردنەوەیان دابین بکەن کە ئاوێکی خاوێن و ساخڵەم نیە و ئەمەش نیگەرانیی هاووڵاتییانی لێ کەوتووەتەوە.

نەبوونی ئاوی خواردنەوەی لوولەکێشی کراو لە کوردستان لەحاڵێکدایە کە ڕۆژانە بە دەیان هەزار میتری سێجا ئاوی کوردستان لە پشتی دیواری بەنداوەکانی کوردستانەوە بۆ ناوچە ناوەندییەکانی ئێران دەگوازرێنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.