ئیزن نەدرا کوردەکان لە کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ ڕووحانیدا بەشدار بن

0
1023

دوای ئەوەی کە چەند ڕۆژە هەندێ کوردی سەر بە حکومەت لە شاری ورمی و بە مەبەستی هاندانی خەڵک بۆ پێشوازیی ڕووحانی کەوتبوونە خۆ و تەنانەت ستادێکیان لە شەقامی دانیسکەدە لە ورمی دانا، ئەمڕۆ هەمان ئەو کەسانە لە دیتن و سەردانی تایبەت لەگەڵ ڕووحانی بێبەش کران.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەری ڕۆژی کورد لە شاری ورمێ، بڕیار بوو دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ١٣٩٥ هەتاوی، بەشێک لە کەس و کەسایەتی و کەسانی سەر بە ڕژیم و هەروەها بەشێک لە کەسانی  ناسراو و چالاک لە بواری جۆراوجۆری پارێزگای ورمێ بە کورد و تورکەوە لە ژێر ناوی (سەردانی ڕووحانی لەگەڵ بژاردەکان) لەگەڵ حەسەن ڕووحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بە سەردانێک چۆتە ورمێ و بڕیارە سبەی بچتە مهاباد، کۆ ببنەوە بەڵام لە کاتی چون بۆ سەردانەکە، ئیزنی کوردەکان نەدراوە بچنە ژووری هۆڵەکە.

شایانی  ئاماژەیە کە ئەو کەسانە کە لە ژێر ناوی بژاردەکانی پارێزگای ورمێ لە لایەن پارێزگارییەوە بە فەرمی بانگهێشت کرابوون و کارتی بانگهێشتیان پێ بوو، بە بیانووی نەبوونی جێگا و شوێن لە ناو هۆلەکە ئیزنی چوونە ژووریان پێ نەدراوە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شوێنی هۆڵەکە رایگەیاند کە زۆربەی ئەو کەسانە، کەسانێکن کە خزمەتکاری ڕژیم و دژ بە گەلی کوردن و ساڵەهایە لە پێناو خۆش خزمەتی بە ڕژیم کورد دەفرۆشن کەچی دیسانیش بە هۆی ئەوەی کە بەرپرسانی پارێزگای ورمی دەیانهەوێ سیمایەکی تەواو توورک لە ورمی بخەنە پێش چاوی ڕوحانی، ئیزنی چوونە ژووریان پێ نەدان، ئەوە لە حاڵێکدایە بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانە ماوەی زیاتر لە حەوتوویەکە بە شێوازی جۆراوجۆر خەڵک هان دەدەن بچنە پێشوازیی ڕوحانی و لە سەردەمی هەڵبژاردنیشدا هەر ئەو کەسانە ئەوەی لە دەستیان هات بۆ پەلکێش کردنی خەڵک بۆ سەر سەندووقەکانی دەنگدان کردیان.

بەشێک لەو کەسانە بریتی بوون لە: گارگاری، حاجی پیرۆحاتەمی،  شۆڕای ئسلامی ناوچەیی مەرگەور و تەرگەوەر، مەلا ڕەزا عەبداللازاده، پارێزەر ، مەسعوود شەمس نژاد، پارێزەر.

خاڵی هەرە بەرچاو ئیزن نەدان بە شۆڕش نەسیری یە کە وەک خێراترین وێنەکێشی ئاسیا دەناسێ کە لەگەڵ خۆیدا وێنەیەکی ڕووحانی هێنابوو تا پێشکەشکی سەرۆک کۆمارەکەی بکا کەچی ئیزنی چوونە ژووری پێنەدرا.

1

2

4

5

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.