تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد بووك KURDBOOK تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی كوردییه و ته‌نیا به مه‌به‌ستی پێكه‌وه گرێدانی كوردانی چوار پارچه‌ی كوردستان له لایه‌ن ناوه‌ندی ڕۆژی كورده‌وه دامه‌زراوه ، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به شێوه‌ی فه‌یس بووك ، تویتێر ، گووگڵ پلووس و … تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه ، كار ده‌كا و به كارهێنه‌ران به كردنه‌وه‌ی ئاكاونت و ئه‌ندامیه‌تی ده‌توانن ، ڕاوبۆچوون ، هه‌واڵ ، وێنه و ویدیۆ و … بڵاو بكه‌نه‌وه ، كورد بووك ژووری تایبه‌ت به وتووێژ و چات كردنی هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌شداران به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی ده‌توانن ئاڵووگۆڕی نامه و په‌یامه‌كانیان بكه‌ن .
ئامانج له دامه‌زراندنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد بووك پێكه‌وه گرێدان ، هاوده‌نگی و ئاگاداربوونه له ڕه‌وشی گشت پارچه‌كانی كوردستان .
تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی كورد بووك به‌شێكه له تۆڕی میدیایی و ناوه‌ندی ڕۆژی كورد .
ئه‌وه‌ش ناونیشانی كورد بووك :
www.rojikurd.net/kurdbook