تەقینەوەی مین لە پیرانشار، لاقی کۆڵبەرێکی پەڕاند

0
702

ڕۆژی کورد: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی باژێڕی پیرانشار لە بەرزاییەکانی چیای “کانی خودا”ی سەر بەو شارە، بەهۆی کەوتنە سەر مێنی چێندراو، لاقێکی لەدەست دا.

 سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ١٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆلبەرێک بەناوی “حوسێن مەولوودخانی” کوڕی برایم، لە کاتێکدا بە مەبەستی دابین کردنی بژیوی ژیان ڕووی لە سنوور کردبوو، کەوتە سەر مینی دژە نەفەر و بەو هۆیەوە کەم ئەندام بوو.

ئەو کۆڵبەرە کوردە تەمەنی ٣٢ ساڵ و باوکی منداڵێک و تاقە سەرچاوەی داهاتی بنەماڵەکەی بووە، کە لەو رووداوەدا لاقێکی لەدەست داوە.

دەگوترێ ئەو کوۆڵبەرە کوردە لەو ڕووداوەدا لە قولاپە بەرەو خواری لاقی چەپەی لێبۆتەوەو هەنووکە بە مەبەستی چارەسەری لە نەخۆشخانەی “خومەینی”ی باژێڕی پیرانشار لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

هەروەها حەوتووی ڕابردووش لە ناوچەی “ئاڵوەتان”ی باژێڕی سەردەشت، تراکتۆرێک کە هەڵگری چوار کەس بوو، بەهۆی کەوتنە سەر مینی دژە تانک، دوو کەس لەوان دەستتبەجێ گیانیان لەدەستد ا و ئەوی دیکەشیان بە توندی بریندار بوو.

سەرەڕای ئەویەکە لە ماوەی ٨ سال شەڕی نێوان ڕژیمی ئیسلامی و ڕژیمی بەعسی عێراقدا بە دەیان ملیۆن مین لە هەر چوار پارێزگەی کوردستان چێندران، هەنووکەش ڕیگەی کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە مین ڕێژ دەکرێت.

بە پێی ئامارەکان لە چوار پارێزگای کرماشان، ئیلام، سنە و ورمێ زیاتر لە ١٦ ملیۆن مینی جۆراوجۆر هەن و سالانە دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی کەوتنە سەر ئەو مینانەوە گیانیان لەدەست ئەدەن و بریندار دەبن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.