ڕژیم کەلاکی کوژراوەکان کۆ دەکاتەوە/ ئاشکرابوونی شوناسی جاشێکی کوژراو

0
967

ڕۆژی کورد: پاش ٣ ڕۆژ شەڕ و تێکهەچوون لە ناوچەی سەوڵاوا و مەریوان و تۆپبارانی خەستی بەرزاییەکانی کۆساڵان و ناوچەی زاڵ بەسەر وێستگەی بازڕسیی کۆن و گوندەکانی نسڵ و گۆشخانی و ترخاناوا شەڕەکە هەنووکە تەقە وەستان بووەو ڕژیم کەلاکی بەکرێگراوان کۆدەکاتەوە.

 هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان ڕایگەیاند: زیاتر لە ٥٠ جاش و پاسدار لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا کوژراون کە بەشێکی زۆر لە کوژراوەکانی سوپای پاسداران کارتی پێناسیان لە گیرفاندا نەماوەو پێدەچێ کەوتبێتە دەست پێشمەرگەکانەوە.

ناسنامەی یەکێک لە بەکرێگیراوە کوژراوەکان بەناوی موسلح، خەڵكی ئاوایی بێساران بۆ هەواڵنیری ڕۆژی کورد ئاشکرا بووە، کە زاوای بنەماڵەیەکی خەڵكی گوندی “دووروو” بووە.

هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە زاری شایەتحاڵانەوە ئاشکرای کرد ئەو کەسانە سەرجەم جلی کوردیان لەبەر دا بووەو بە ناوی هیزێکی کوردییەوە خۆیان بەخەڵک ناساندووە کە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پاش ئەویکە لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات نزیک بوونەتەوە، لە ئەنجامدا شەڕ درووست بووەو ژمارەیەکی بەرچاو لە جاش و پاسدارەکان کوژراوەن و کەلاکەکانیان لەو شوێنە بەجێماون.

هەر ئێستا ژمارەیەک ماشێن و ئامبوڵانس بەرەو داوێنی شوێنی شەڕەکە (چەم و کانی قوڵ) بەڕێوەن و کەلاکی کوژراوەکانیان کۆ دەکەنەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دوو هێلی کۆپتێری سەربازی بە ناوچەێ شەڕەکەدا سووڕاونەتەوەو هەتا ئێستاش یەکیان لەو ناوچەیە ماوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت