ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیە، سیاسەتوانی تورکی تورکیە، ئەحمەد بوداك، لەكاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەكەی لەلایەن چەند كەسێك کەوتە بەر هێرش و چەند گولـلەیەكی بەر دەكەوێت.
ئەو سیاسەتوانە تورکیە پاش ئەوەی بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەمزینان، گیانی لە دەستدا.
بە گوتەی كەسوكاری ئەحمەد بوداك، ناوبراو بە مەبەستی سەردان بەبۆنەی جەژن لە ماڵەكەی چووەتە دەرەوە و لە كاتی گەڕانەوەی، لەبەردەم دەرگای ماڵەكەی تەقەی لێکراوە.
تا ئێستا شوناسی ئەو كەسانەی تەقەیان لەو سیاسەتمەدارە توركە كردووە ئاشكرا نەكراوە و هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتیی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.
ئەحمەد بوداك لە ھەڵبژاردنی 1 تشرینی دووەمی ساڵی پار لە سەر لیستی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكەپە) كاندید بوو بۆ پەرلەمان.