سەربازێکی بۆکانی لە شاری ڕوانسەر کوژرا

0
895

ڕۆژی کورد: سەربازێکی خەڵکی گوندی “کارێزی مەحموود ئاوا”ـی سەر بە باژێڕی بۆکان، بە ناوی”سەید مەحیەدین حوسێنی” کوڕی سەید عەبدوڵڵا، بە تەقەی فەرماندەی پادگانی شاری ڕوانسەر گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی حوسێنی، هەتا ئێستا فەرماندەی پایگای شاری ڕوانسەر سەبارەت بە چۆنیەتی ڕوودانی ئەو ڕووداوە، وڵامێکی بە بنەماڵەی حوسێنی نەداوەتەوە.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی حوسێنی بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە: “بەرپرسانی حکوومەتی لە کاتی دانەوەی تەرمی سەید مەحیەدین حوسێنی بە بنەماڵەکەی پارەی گوللەکەیان وەرگرتووتەوە.”

بەپێی ئەو سەرچاوەیه، ئەو هەوڵە دەتوانێ بەو واتایە بێت کە کوشتنی ئەو سەربازە کوردە، نەک وەک ڕووداوێکی نەخوازراو، بەڵکوو جۆرێک لەسێدارەدان بە ئەژمار بێت.
پێشتریش ڕۆژی شەممە۲۲ی گەلاوێژی 1395ی هەتاوی، “ئیسماعیل بەسامی”، کوڕی فایق بەسامی، تەمەن ۲۰ساڵان، خەڵکی گوندی لاویسان و دانشتووی گەڕەکی ئیدارەی رێگەوبان لە نزیک کۆرەپای شەبرەنگ لە شاری مەریوان کە لە کۆتایی ڕۆژەکانی دوورەی زۆرەملیی سەربازی خۆیدا بوو، لە پاسگای بەردە ڕەشە و لە کاتی پشوودا لە ناو حەوشەی پاسگا لە پشتەوەڕا تەقەی لێکراوە و دەست بە جێ گیانی لە دەست داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت