کوژرانی لانیکەم ٣ پاسداڕ لە شەڕی ئەمڕۆی پیرانشار

0
1805

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، شەڕ وپێکدادان لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کورد و جاش و پاسداڕەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداران هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە پیرانشار، ئەو شەڕ و پێکدادانە ئەمڕۆ نیوەڕۆ لە “بەرزاییەکانی کانی خودا”، هاتۆتە ئارواوە.

تا ئێستا نەزاندراوە، هێزی کوردیی دەرگیر لەو شەڕ و پێکدادانە کام حیزب و لایەنە بەڵام هەواڵنێری ڕۆژی کورد باس لەوە دەکات کە پێدەچێ هێزی پێشمەرگەی حدکا بن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن چەند سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی پیرانشاریشەوە پشتڕاست کراونەتەوە، تا ئێستا لانەیکەم ٣ پاسدار لەو شەڕەدا کوژراون و ٦ کەسیش لە جاش و پاسدارەکان، بریندارن.

دەگوترێ یەکێک لە کوژراوەکان، پلەی ستوان دووهەمی هەیە. بە هۆی دڵنیانەبوون لە ئێستادا ناوی کوژراوەکان بڵاو ناکرێنەوە.

دۆخی ٢ کەس لە بریندارەکان زۆر نالەبارە و بەو هۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی خومەینی لە ورمێ کراون.

تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە خەسار و زیانەکان یان دۆخی پێشمەرگەکان نەزاندراوە بەڵام دەگوترێ تا ئێستا زیانی گیانییان بەرنەکەوتووە.

ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت