چەند کوردێک لە ڕیزەکانی داعش کوژراون

0
598

بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، چەند چەکدارێکی کوردی داعش لە شەڕی تلسقۆف کوژران.
لە شەڕە  گوندی تلسقۆف کە ڕێکەوتی ٣ و ٤ی مەی (١٣ و ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی) لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ڕێکخراوی تروریستیی داعش ڕوویدا ، چەند چەکدارێکی کوردی ئەو گوروپە تروریستیە کوژران.
سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاندووە، لە شەڕی تلسقۆف، چەند چەکداری کوردی داعش کوژراون کە سەرجەمیان خەڵکی کوردستانی خۆرهەڵات بوون.
بە پێی زانیاریەکان ئەو چەکدارە کوردانە خەڵکی ناوچەکانی هەورامان و سەرپێڵی زەهاون و داعش لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕ بە کاری هێناون.
ناوی دوو کەس لەو چەکدارانەی لە شەڕەکەدا کوژراون و خەڵکی تازاوای  سەلاسی باوەجانین بریتییە لە عەبدوڵڵا ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵ و موعتەسەم نەزەری تەمەن 23 ساڵە. و ماوەی ساڵیک دەبێ پێکەوە چوونەتە ناو ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تروریستیەوە.
شایانی ئاماژەیە کە محەممەد ئیبراهیمی ناسراو بە (حەمە شەرتی)، خەڵکی کامیاران، یەکێک لەو کوردانەی کوردستانی خۆرهەڵات ـی ناو ڕیزەکانی داعشە کە بە دەستی خۆی پێشمەرگەی سەربڕی و بە زمان و جلی کوردییەوە هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد.
شایانی ئاماژەیە کە لە ماوەی سەرهەڵدانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ناسراو بە حکومەتی ئیسلامیی عێراق و شام تا ئێستا ئەژمارێک کورد لە چوار پارچەی کوردستان و لە ناویاندا لە کوردستانی خۆرهەڵات، پەیوەست بە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە بوون. بەشێک لە پسپۆڕانی ئەو بوارە لایان وایە کە کۆماری ئیسلامی بۆخۆی هاندەری کوردەکانە تا بەشداری لە ڕیزەکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییەدا بکەن کە تا ئێستا ئامانجەکانی کۆماری  ئیسلامی بەجێ هێناوە و لە ڕاستای بەرژەوەندیی کۆماری ئیسلامی هەنگاوی ناوە.
بەشێک لە پسپۆڕانیش، ناچالاکی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی و زۆرداریی ئایینی لە ئێران وەک هۆکاری پەیوەست بوونی کوردەکان بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەژمار دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.