چالاکانی بەلووچ: ٣٢ هاووڵاتیی سڤیلی بەلووچ بەدەستی هێزە نیزامییەکانی ئێران کوژراون

0
654

رۆژی کورد: هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سالی ١٣٩٤دا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان، ٣٢ هاووڵاتیی مەدەنی‌یان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووەو ١١ کەسی دیکەشیان بریندار کردووە کە ٦ کەسیان ژن و منداڵ بوونە.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ  لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران بە “پاساو”ی وەکوو “بۆسە دانان بۆ ماددەی هۆشبەر” تەقە لەو شۆفیرانە دەکەن کە سەرپێچی لە بڕیاری “ایست” دەکەن، بەڵام هیچکام لەو ٤٣ کەسەی لە ساڵی ٩٤دا تەقەیان لێکراوە، هەڵگری ماددەی هۆشبەر نەبوونە.

ئەو کەمپەینە ئاماژەی  بەوەش کردەوە کە بەهۆی نەبوونی دەرفەتی کاری رۆژنامەوانی لە سیاستان و بەلووچستان، بەشێک لە حالەتی تەقە کردن و کشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی بە شاراوەیی ماوەتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو کوشتن و بریندار کردنی ژن و منداڵ زەق‌ترین نموونەی تەقە کردنی نایاسایی و و بەدەر لە چوارچێوە یاسای تەقە کردنە لەلایەن مەئموورانی نیزامیی حکوومەتی ئیسلامیی ئیرانەوە.

بەپێی ئەو راپۆرتە، ئەو کەسانە بە ئەنقەست و بەبێ هیچ هۆکارێکی روون بەدەستی هێزە نیزامییەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران کوژراون و هێزە نیزامییەکانیش پاش کوشتنی هاوولاتیان بە هیچ کەسێک وڵامدەر نین و شوینی رووداوەکەیان بەجێهێشتووە.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ رایگەیاندووە بەدواداچوونی هیچکام لە کەسوکاری کوژراوەکان ئەنجامێکی لێنەکەوتۆتەوەو هێزە چەکدارەکانیش بە بیانووی جۆراوجۆری وەکوو ” نووسینی راپۆرتی تەقە کردن بە قازانجی هیزی ئینتزامی” و هەروەها حاشا کردن لە تەقە و تێرهاوێژی بەرەو هاووڵاتییان”، هەتا ئێستا نەهێنراونەتە بەردەم دادوەر و لە تاوانەکانیان بێبەری بوونە.

تەقە کردنی هیزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکانی سیستان وبەلووچستان و چوار پارێزگای کوردنشین، بەردەوام و رۆژانە بە دژی هاووڵاتیانی سڤیل و بەبیانووی بەرنگاربوونەوە لەگەڵ “قاچاخ” لە ئارادایە و تەنانەت ساڵانە ژومارەیەک کۆڵبەریش لە سنوورەکان بە دەستی چەکدارانی ئیسلامی بەرەوڕووی مەرگ دەبنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.