تێد کرووز لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا کشایەوە

0
575

ڕۆژی کورد: تێد کرووز کە سەرەکیترین دژبەری ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا ئەژمار دەکرا بە هۆی شکستێکی تووند کە ڕۆژی سێ شەممە ١٤ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لە هەڵبژاردنی سەرەتایی لە ئیالەتی ئیندیانا، تووشی بوو، ڕایگەیاند کە لە کێ بەر کێی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دەکشێتەوە و پاشگەز دەبێتەوە.

هەڵبژاردنی سەرەتایی لە ئەیالەتی ئیندیانای ئەمریکا لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە لە بژاردنی یەکەمی دەنگەکان وەدەرکەوت کە ترامپ لەم ئەیالەتەش لەگەڵ دژبەری کۆماری خوازی خۆی، یەکجار لێک دوورن و زۆر لە پێشترە. لە حاڵێکدا کە ترامپ ٥٢%ی ئەو دەنگانەی کە تا ئێستا ئەژمار کراون وەدەست خستووە، سەرەکیترین دژبەری وی کە تێد کروزە، ٣٦%ی دەنگەکانی دەست خستووە. ئەژماردنی ئەو دەنگانە، شەوی سێ شەممە ئەنجام دراوە.

هەڵبژاردنی سەرەکی لە ئەیالەتی ئیندیانا کە بڕیار بوو تێیدا ٥٧ نوێنەری هەڵبژاردن، تێیدا هەڵبژێردێن، کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە هەڵبژاردنی حیزبی کۆماریخوازی ئەمریکادا نیە بەڵام بە هۆی ئەوەی کە ڕێژەی دەنگەکان یەکجار لە یەکتری دوورن و ئەوەش بۆ کردووز، شکستێکی گەورە بە ئەژمار دێت، بڕیاری دا لەو کێ بەر کێیانە بکشێتەوە، ئەو شکستە لە حاڵێکدایە کە کرووز، تێچوویەکی زۆری لەو ئەیالەتە بۆ هەڵبژاردن داناوە.

ڕێژەی دەنگەکانی ترامپ ١٠٤١ دەنگە و ئێستاش بۆ وەدەست هێنانی ناودێربوونی ١٢٤٧نوێنەری پیویست بۆ ناودێربوونی فەرمی لە لایەن حیزب تەنیا پیویستی بە ١٩٦ نوێنەری حیزبی دیکە هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.