لە بۆکان کۆڕیادێک بۆ مامۆستا هێمن بەڕێوە چوو

0
827

رۆژی کورد
کاتژمێر 5 تا 8 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوار شەممه 21 خاکەلێوەی 1395 هەتاوی، ناوەندیی فێرکاری ـ فەرهەنگیی (ئەدەب) لە شاری بۆکان، کۆڕیادێکی بۆ مامۆستا هێمن بەرێوە برد.
لە کۆڕیادەکەدا نووسەران و ئەندامانی ئەو ناوەندە وتار و بابەتەکانی خۆیان خوێندەوە و باس لە ژیان و شیعرەکانی مامۆستا هێمن کرا.
لە سەرەتای کوڕیادەدا پێشەکییەک سەبارەت به ژیانی ئەدەبیی مامۆستا هێمن خوێندرایەوە و دواتر نووسەران و ئەندامانی ناوەندیی ئەدەب بەمشێوەیە بابەتەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
وتار و بیرەوەری لە بارەی مامۆستا هێمن کە لە لایەن کاک مستەفا ئیلخانیزادە بەرپرسی ناوەند پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
دواتر کاک خالید عەسکەری بە وتارێک لەمەڕ شیعرەکانی مامۆستا هێمن و کاک حوسێن شێربەگی بە وتارێک و بیرەوەری له سەر مامۆستا هێمن، هەروەها خوێندنەوەی چیرۆک له کتێبی دەچمە سەر ناڵەشکێنە و کاک محەممەد باوێردی موقەددەم (ڕزگار) بە وتارێک و کاک فەتاح ئەمیری بە وتار و بیرەوەری لە مامۆستا هێمن و کاک عەزیز میرزا قادری بە شیعر و خاتوو لەیلا بەهرام بەیگی بە شیعر و کاک ڕەحمان فەیزی بە ئاواز و مامۆستا(ئاسۆ) بە وەرگێڕانی وتووێژێکی کاک فەرهاد شاکلی له گەڵ مامۆستا و کاک ڕەسووڵ چووپانی(شوانه) بە شیعر.
کاک ناسر ڕەسووڵی بە وتار لە کۆڕیادەکە بەشدارییان کرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.