کۆنسێرتێکی کوردی بۆ پشتگیری لە بنەماڵە هەژارەکان لە مەرگەوەری ورمێ بەڕێوە دەچێ

0
735

لە شارەدێی زێوەی ناوچەی مەرگەوەری سە ربە شاری ورمێ لە کوردستانی خۆرهەڵات، هونەرمەندانی کورد بۆ پشتگیری و یارمەتی بنەماڵەی هەژاران، کۆنسێرتێکی موسیقای کوردی بەڕێوە دەبەن.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندەی هەوڵدەریی ڕۆژی کورد، ئەو کۆنسێرتە بڕیارە ڕۆژی هەینی، ٧ی جۆزەردان لە تالاری (گوڵستان)ی شرە دێی زێوەی ناوچەی مەرگەوەر، کات ژمێر ٣ و نیوی ئێوارە بە کاتی کوردستانی خۆرهەڵات بەڕێوە بچێت.

ئەو کۆنسێرتە بە بەشداریی هونەرمەندان (موسەییب گولشەنزادە، کاووس میلانی، کەرەم حەمیدی، مەناف شابۆئی) و هەروەها  بەشێک لە هونەرمەندانی ناوچەی مەرگەوەر، بەرێوە دەچێ.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراو و بانگەوازیی ئەو کۆنسێرتە، داهاتی کۆنسێرتەکە پێشکەش بە بنەماڵە کەم داهات و دەرەتانەکانی ئەو ناوچەیە دەکرێ و بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو بنەماڵە هەژارانە پێکهاتووە.

ڕێژەی هەژاری لە ئێران بە جۆرێکی سەرسووڕهێنەر و مەترسیدار بەرز بۆتەوە، لەو پێیەدا ڕێکەوتی ٧ ی بانەمەڕی ئەمساڵ، سکرتێری کانونی بەرزی ئەنجومەنە سینفییە کرێکارییەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو کە کەلێنی تێچوو و داهاتیی خانەوارە کرێکارییەکان قوڵتر بۆتەوە و ٨٠%ی کرێکارانی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.

ڕۆژنامەکانی ئێران دۆخی شپرزی ئابوریی ئێرانیان بە “مرگ مغزی” شوبهاندووە کە تێیدا دەرەتانی کارکردن و سەرمایەدانان بوونی نییە و لەبەرامبەریشدا وەک “حسەین ڕاغفەر” دەڵێ: ئابوریی ئێران تووشی کۆمەڵێک بەلاڕیداچوونی بناغەیی بۆتەوە و ئەم کەمایەسییە پێکهاتەییانە وای کردووە ئابوریی ئێران نەتوانێ خۆی لەگەڵ پارامێترەکانی ئێستای دنیای ئابوریی بگونجێنێ و ڕێفۆرم لە خۆیدا پێک بێنێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.