Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات سبەی کۆنگرەی شازدەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکا

سبەی کۆنگرەی شازدەی حیزبی دیموکراتی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکا

0
1873

بڕیار وایە سبەی شەممە 6ی ڤێورییەی 2016 لە بارەگای سەرەکیی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە نزیک شاری کۆیە لە باشووری کوردستان، شازدەهەمین کۆنگرەی ئەو حیزبە بە بەشداری ئەندامانی نێوخۆ و دەرەوەی کوردستان بەرێوە بچێ و ماوەی چەندرۆژێک بخایەنێ.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژی کورد، خالید عەزیزی سکرتێری گشتیی ئێستای حدک بڕیاری داوە چیتر خۆی بۆ ئەو پۆستە بەربژێر نەکاته‌وه‌، بە پێی پەیرەوی نێوخۆی ئەو حیزبە تەنیا بۆ دوو خول و بۆ ماوەی هەشت ساڵ کەسێک دەتوانێ لە پۆستی سکرتێری گشتی دا بمێنێته‌وه‌.
هەروەها پرسی یەکگرتنەوە لەگەڵ لایەنی حدکا ، مژارێکی سەرەکی دەبێ کە  ئەندامانی کۆنگرەی شازدەی حدک قسە و باسی لەبارەوە دەکەن وبه‌و پێیه‌ش چاوەڕوان دەکرێ کۆنگرە بڕیاری یەکلاکەرەوە بدا بۆ ئەوەی لە رێی گفتگۆ و دانیشتنەکان لەگەڵ بەرپرسانی حدکا، مەسەلەی یەکگرتنەوەی به‌ ئاکام بگا.
حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدا شانزدەهەمین کۆنگرەی خۆی بەرێوە دەبا کە کێشەکانی نێوان هەر دوو لای دیموکرات بە هەڵواسراوی ماونەتەوە و هیچ لا ئامادە نین لە پێناو یەکگرتنەوەدا واز لە بەرژەوەندییەکانیان بێنن.
لە دوای کۆنگرەی سێزدەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) بەشێک کە ئەندامانی رێبەری و کادر و پیشمەرگەکانی ئەو حیزبە بە مەبەستی نارەزایی دەربڕین بەرانبەر بە ئاکامەکانی کۆنگرەی سێزدە بڕیاری جیابوونەوەیان دا و دواتر بە ناوی حیزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) درێژەیان بە خەباتی سیاسی داوە و لە دوای جیابوونەوە لە لایەنی حدکا کۆنگرەکانی چواردە و پازدەیان بەرێوە بردووە و خالید عەزیزی وەک سکرتێری گشتیی حدک لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا رێبەرایەتی ئەو حیزبەی لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام بەپێی پەیرەوەی نێوخۆی کۆنگرە ناتوانێ بۆجاری سێهەم خۆی کاندید بکاتەوە و خۆشی ڕایگەیاندووە: چیتر خۆی بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی حدک بەربژێر ناکاتەوە.
رۆژی کورد لە هەواڵەکانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر و وردتر لەمەڕ کۆنگرەی شازدەی حدک بڵاو دەکاتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشیکاری دۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و چوارپارچەی کوردستان
بابەتی دواترفەریبا محەمەدی: باشترین رێگا بایكۆت كردنی هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامییە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان