Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کومیسێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لۆمەی ئێرانی کرد

کومیسێری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لۆمەی ئێرانی کرد

0
1128

ڕۆژی کورد: زەید ڕەعە ئەلحسێن، کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەیکان، ڕەخنەی لە پەرەسەندنی ڕێژەی ئەو وڵاتانە گرت کە خۆیان لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئەو بنکە ناونەتەوەییە دەگرن و گوتیشی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانە کە خۆیان لە هاوکاری کردن لەگەڵ بنکەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبوێرێ.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەیی فەڕانسە، ئەلحسێن، ڕۆژی سێ شەممە 23ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە دەستپێکی سی و دووهەمین دانیشتنی شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: “بەرپرسانی ئێران لە ماوەی ٣ ساڵ لەمەوە پێشەوە ئیزنیان نەداوە فەرمانبەرەکانی ئەو بنکەیە سەردانی ئێران بکەن و ئەوە لە حاڵێکدایە کە بەردەوام ڕاپۆرتی هەبوونی کێشەی بنەڕەتی لە دەزگای دادوەریی ئێرانمان دەگاتە دەست”.

کومیسێری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها ئاماژەی بە زێدەبوون و پەرەسەندنی لەسێدارەدانی منداڵان ومێرمنداڵان لە ئێران داو و نیگەرانی خۆشی لەمبارەوە ڕاگەیاند.

ئەلحسێن هاوڕێ لەگەڵ ئێران، ئاماژەی بە وینزۆئێلا، سووریە، بلارۆس، کوریای باکوور و ئێریتریەش دا و گوتی ئەوانە ئەو وڵاتانەن کە خۆیان لە هاوکاری کردن لەگەڵ شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەپارێزن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئەفسانە بایزیدی، کچە زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی کرمانەوە رەنجامەیەکی ناردە دەرەوە
بابەتی دواتردەقی وەرگێڕدراوی نامەی ئەفسانە بایەزیدی، خوێندکاری زیندانیی کورد لە زیندانی کرمان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان