حدکا و حدک و پاک بەجیا یادی 70 ساڵەی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت

0
1059

سبەی 22 ژانویە یادی 70 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانە، دامەزرانی کۆماری کوردستان لە مێژووی بزاڤی رزگاریخواری نەتەوەی کورد پێگەی تایبەت بە خۆی هەیە و بە خاڵی دەسپێکی بەدەوڵەتبوونی کورد لەقەڵەم دەدرێ. لە بەرەبەری یادی 70 ساڵەی کۆماری کوردستاندا، سێ لایەنی سیاسی رۆژهەڵات رێوڕەسمی تایبەت بەو یادەیان بەرێوە برد.

13365 13364
ئەمڕۆ 21 ژانویە 2016 لە هۆڵی ماسۆستا سەعد عەبدوڵڵا لە شارى هەولێری پایتەختی کوردستانی باشوور، حیزبی دێموکراتى کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێکی بە بۆنەى سالرۆژى دامەزراندنى کۆمارى کوردستان بەڕێوە بکرد. لەو رێوڕەسمەدا سەرۆک و نوێنەرانی بەشێکى بەرچاو لە هێز و لایەنە کوردستانیەکان بەشدار بوون.
لەم ڕێوڕەسمە دا ، مستەفا هیجرى سکرتێرى گشتى حیزبی دێموکراتى کوردستانى ئێران وتارێکی پێشکەش کرد و لە میانەى وتارەکەىدا، ئاماژەى بە ڕۆلى کۆمار لە مێژووى کورد دا کرد و گوتى: “سیمبۆل و به‌رهه‌مه‌كانی كۆماره‌ له‌ دوای حەفتا ساڵ هەر وا زیندوون‌ و بوونەته‌ بنەمایەک بۆ یه‌كیەتیی كوردان له‌ چوارپارچه‌ی كوردستاندا”
هیجری ئاماژەی بە هەندێ لەو هێمایانەدا و گوتی:” سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئەی ڕەقیب و ئاڵای كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ و زۆری دیکەش، هەندێ لەو دەستکەوتانەی کۆمارن کە تا ئێستاش هەر ماون و ڕەمزی مانەوەی کوردن.”
هیجری لەمەڕ سروودی ئەی ڕەقیب کە یادگاری کۆماری کوردستانە گوتی: “سروودی ئەی ڕەقیب، سروودی بەرخۆدان و زیندووبوونەوەی نەتەوەی کوردە، کە دوژمنان هەردەم بۆ تواندنەوە و قڕ کردنی تێکۆشاون، بەڵام ڕۆڵەکانی ڕەنگی سوور و شۆڕش بە خوێنی خۆیان ژیانیان پێ بەخشیوە و لە نەمان پاراستوویانە.:”
لە درێژەی ئەو ڕێ و ڕەسمەدا چەندین بەرهەمى هونەرى و شیعرو بەڕێوەچوون.

khalid-azizi-1 12622045_1223184471029319_1512432959481602204_o

لە لایەکیتر لە بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێوڕەسمێک بەرێوەچوو و یاد و بیرەوەریی 70 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانی بەرز ڕاگیرا. لەو ڕێوڕەسمەدا خالید عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وتاری پارتەکەی بەو بۆنەیە پیشکەش کرد.
خالید عەزیزی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە 70 ساڵ خەباتی حیزبی دێموکڕات دوای دامەزرانی کۆمار کردو گوتی: “ئەگەر ئەو کۆمارە شانازییەکە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، ئەوا نەتەوەی کوردیشی لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی ئەرکدار کرد؛ جۆرێک ئەرکداربوون کە لەو کاتەوە هیچ سەرکوت‌و ئەشکەنجەو گرتن‌و تۆقاندنێک کۆڵی بە کورد نەداوەو ئەو خەباتە تا سەرکەوتنی یەکجاری درێژەی دەبێ.”
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانی‌دا باسی لە فەلسەفەی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە لایەن حیزبی دێموکراتی کردو گوتی ئەو فەلسەفەیە بۆ شەڕ نەبوو، بەڵام شەڕیان بەسەردا سەپاند؛ فەلسەفەی سیاسی‌و مەدەنیی کۆماری کوردستان بەشداری لە ئیدارەی وڵات‌و وەرگرتنی مافی ئیدارەی ناوچەکانی خۆی بوو. ئەو فەلسەفەیە ئێستاش پاش 70 ساڵ فەلسەفە، تایبەتمەندیی‌و نێوەڕۆکی خەباتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانە.

6563963 5353
لە لایەکیتر پارتی ئازادیی کوردستان بەشێوەیەکی جیاواز یادی دامەزرانی کۆماری کوردستانی کردەوە.
پێشمەرگەکانی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) لە بەرزاییەکانی حەویجە یادی 70 ساڵەی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان بەرز ڕاگرت و حوسێن یەزدانپەنا جێگری سەرۆکی پاک لە وتارێکدا داوای دامەزرانی کۆمارێکی دیکە لە شێوەی کۆماری کوردستاند دەکا.
یەزدانپەنا لە وتارەکەیدا ئاماژە بەوە کرد کە باشووری کوردستان بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕد دەبێ و بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێ و دەبێ کۆمارێکی لەشێوەی کۆماری کوردستان لە باشووری کوردستان پێکبهێندرێ.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.