لە مەلەکشاهیی ئیلام کۆبوونەوەی ئێعترازی بەڕێوە چوو

0
724

ڕۆژی كورد : ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر دەیان کەس لە خەڵکی مەلەکشاهی ئیلام کۆبوونەوەی ئێعترازییان لە بەردەم بانکی “آرمان” بەرێوەبرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەشێک لە خەڵکی شاری مەلەکشاهی ئیلام کە پارەیان لە بانکی “ئارمان”ی ئەو شارە داناوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی پارەکەیان لەبانکی ئارمان کۆبوونەوەی ئێعترازییان بەڕێوەبرد.

پاش دوو کاتژمێر و بە دەستێوەردانی هێزە ئینتزامییەکان کۆبوونەوەی خەڵک بڵاوەی پێکرا.

جێگای ئاماژەیە ئەمە چەندەمین جارە کە خەڵکی مەلەکشاهی کۆبوونەوەی لەم چەشنە ڕێک دەخەن بەڵام لەلایەن بەرپرسانی پێوەندیدارەوە هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.

بەپێی ئەم هەواڵە بانکی ئاماژەبۆکراو تووشی وەرشکەستەیی بووەتەوە و خەڵکیش داوای پارەکانی خۆیان دەکەنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت