ئەمریکا و ڕووسیە بۆ گەیشتن بە هاوڕایی یەکجارەکی لەسەر سووریە کۆبوونەوە

0
738

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی فەڕانسە، کارناسانی سەربازیی ئەمریکا وڕووسیە ئەمڕۆ لە ژنێڤ پێکەوە کۆبووەنەوە و لەمەڕ سووریە وتووێژ و دان و ستان دەکەن، ئامانج لەو دان و ستانانە، گەیشتن بە هاوڕاییەکی بەربڵاو و گرنگە لەمەڕ چوونە دەر لە شەڕی سووریە.

لە هەمان کاتیشدا، ویلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە، ئەمڕۆ هەینی 12ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە “ویلادی ویستۆک” لە ڕٶژهەلاتی ڕووسیە، لە میانەی لێدوانی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە ڕووسیە و ئەمریکا بە زوویی دەگەن بە هاوڕاییەکی دوولایەنە لەمەڕ سووریە.

ویلادیمێر پوتین خۆشحاڵیی خۆی لەمەڕ دان و ستانەکان دەربڕی و گوتیشی: “ئەو دان و ستانانە هەنگاو بە هەنگاو دەچنە پێش و مسکۆش لە مەڕ سووریەوە بە باشی چۆتە پێش و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو دان و ستانانە دەگەن بە ئەنجامێکی دڵخواز و باش و ئەنجامەکەش بە دونیا ڕادەگەیێنین”.

هەروەها سێرگی ویابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیەش لە سەردانی ڕۆژی پێنج شەممە 11ی خەرمانانی 1395ی هەتاویی خۆی بۆ ئێران، هەواڵی پێکەوە دانیشتن و دان و ستانی بەرپرسانی وڵاتەکەی و ئەمریکای پێکەوە ڕاگەیاند و گوتی ئەو کۆبوونەوانە بە مەبەستی گەیشطن بە هاوڕایی یەکجارەکییە.

بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا پۆلێن بەندیی گرووپ و ڕێکخراوەکانی ناو شەڕی ڕووسیە دەست نێشان بکرێت و دیاری بکرێت کام گرووپ و ڕێکخراو ئۆپۆزیسیۆنە و کامەش جیهادی و تیرۆریست.

پوتین لە،ەڕ ئەو پۆلین بەندییانە گوتی: “لەوبارەوە لەگەڵ ئەمریکا هاوڕاین و ڕامان وایە کە دەبێ جیاوازی لە نێوان گرووپە جیهادییەکان و گرووپە نیانەکانی ئوپوزیسیۆنی سووریە دابنێن، بەڵآم ئەمریکاییەکان نازانن چۆن ئەو کارە بکەن”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت