سوید:  کۆبوونەوەیەکی هاوخەمی بۆ شاری قامیشلوو بەڕێوەچوو

0
877

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە وڵاتی سوید، دۆینێ هەینی 8ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی بەرانبەر بە له‌ ٢٠١٦/٠٧/٢٩، كۆبوونەوەیەکی هاوخەمی لەگەڵ باژێری قامیشلوو لە باژێری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە به‌ مه‌به‌ستی مەحکووم کردنی  كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی (قامیشلۆ) و هەروەها ده‌ربڕینی هاوخەمی لەگەڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید و برینداره‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ ئەنجام درا، بەشێکی بەرچاو لە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان، بەشدار بوون

کۆبوونەوەکە  به‌ ساتێك بێده‌نگی بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و خوێندنەوەی سروودی نه‌ته‌وه‌یی (ئه‌ی ڕه‌قیب) ده‌ستپی پێكرد و دواتر چه‌ند وتارێک خوێندرایەوە.

بەشداربووان لەو کۆبوونەوە هاوخەمییەدا دروشمی بژی یەکڕیزی كورد و بژی كوردستان ـیان گوتەوە.

نزیک کاتژمێر 9:30 خولەکی سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ، کامیۆنێکی بارهەڵگری بۆمبڕێژکراوی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش  لە بازاری ڕۆژئاوای باژێری قامیشلۆ و نزیک بارەگای ئاسایشی ئەو شارە تەقییەوە و بەو هۆیە ژمارەیەکی زۆر شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

بە مەودایەکی کوردت دوای ئەو تەقینەوە و دوای کۆبوونەوەی خەڵک لە شوێنی تەقینەوەکە، تەقینەوەی دووهەمیش ڕوویدا کە تێیدا کەسێکی خۆکوژ خۆی تەقاندەوە.

 بەپێی ئامارەکان نزیک بە 50 کەس شەهید و 175 کەس بریندار بوون کە دەگوترێ دۆخێ بەشیک لە بریندارەکان ئاڵۆزە.

سەرجەم حیزبە کوردستانیەکانی کوردستانی خۆرهەڵات و پارچەکانی تری کوردستان ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان مەحکووم کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت