له‌ كرماشان ٢٣٣ كه‌س به‌هۆی‌ ڕووداوی‌ هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

0
971

ڕۆژی كورد : له‌ پارێزگای‌ كرماشان به‌ هۆی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ ماوه‌ی‌ ٦ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ ٥١٦٨ كه‌س بریندار و ٢٣٣ كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ماڵپه‌ڕی كوردستان و كورد به‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌واڵده‌ریی ئیسنا بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ بەشی پێوه‌ندییە گشتیەکانی پزیشكی‌ قانوونیی پارێزگای‌ كرماشان ڕایگه‌یاند كه‌ به‌ هۆی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ ماوه‌ی‌ ٦ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ ٥١٦٨ كه‌س بریندار و ٢٣٣ كه‌سی دیكه‌ش كوژراون كه‌ لەچاو ساڵی‌ پێشوو ئاستی‌ كوژراوان ٨/١ به‌رزبۆته‌وه‌ و برینداربوون سه‌دی‌ ٢٦ دابه‌زیوه‌.

له‌ كۆی‌ برینداربووانی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ ماوه‌ی‌ ٦ مانگی‌ ڕابردوودا ٣٦٠٤ كه‌سیان پیاو و ١٥٦٤ كه‌سیان ژن بوون.

هه‌روه‌ها له‌م ماوه‌ دیاریكراوه‌دا ١٩٠ پیاو و ٤٣ ژن به‌ هه‌مان هۆكار له‌م پارێزگایه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ كه‌ له‌ چاو ساڵی‌ پێشوو دابه‌زیوه‌.

شایانی‌ باسه‌ كه‌ ڕێژه‌ی‌ برینداربوونی‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆ له‌ پارێزگای‌ كرماشان له‌ ماوه‌ی‌ ٦ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ ٥٠٧٧ كه‌س بووه‌ كه‌ له‌م ڕێژه‌یه‌ ٣٤٨٨ كه‌سیان پیاو و ١٥٨٩ كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ ژن بوون و ڕێژه‌ی‌ كوژراوانی‌ ئه‌م ڕووداوه‌ ٣١٤ كه‌س كه‌ ٢٣٨ كه‌سیان پیاو و ٧٦ كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ ژن بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاووڵاتیه‌كی مهابادی لە ناو داعش كوژرا
بابەتی دواترپاسدارێکی پلە بەرزی ئێرانی لە سوریە کوژرا