هاوکات لەگەڵ ئەوەیدا کە بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕیتێرز، ئامریکا، فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان، لە نامەیەکی هاوپشکدا کە بۆ شۆڕای تەناهی نەتەوە یەکگرتووەکانیان ناردووە، داوایان کردووە کە دژکردەوەی شیاو لە هەمبەر ئەو تاقیکارییە مووشەکییانەی ئێران کە لەو دواییانەدا ئەنجامی داوە بگیردرێت و پێداگیرییان کردووە کە ئەو تاقیکارییانە، گوێ نەدانە بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای تەناهیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ولاتی فەڕانسە ڕایگەیاند کە دەستی بەسەر کەشتیەکی پڕ لە چەک و چۆڵی ئێران‌دا گرتووە.
ده‌سته‌ڵاتدارانی فهڕانسە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌شتییه‌كی پڕله چه‌كیان ڕاگه‌یاند كه به‌ره‌و سۆماڵ به‌ڕێوه‌بووه. ئه‌وه‌ش دووهه‌م جاره له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كه كه‌شتی پڕله‌چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. به‌ڕای پسپۆڕان هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه له‌ئێرانه‌وه بۆ یه‌مه‌ن نێردراون.
“كیفن ستیفنز” وته‌بێژی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه ڕاگه‌یاند: “سه‌رچاوه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، ئێرانه. واشنگتۆن مەزەندەی ئەوە دەکات کە چەکەکان لە ئێرانەوە بەرەو سۆماڵ راگواستراون”.
ئه‌و هێزه فهرانسییهی كه كه چاودێری كه‌شتییه‌كه‌یان كردووه، له‌ئه‌ركی ڕۆژانەی خۆیاندا بوون له‌باكوری زه‌ریای هینددا، لهكهشتییهكهشدا چه‌ند جۆره چه‌كێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه: چه‌ند سه‌د ڕهشاشێك له‌جۆری ئه‌ی كه‌ی-47، چه‌كی دژه تانك”.
شایانی باسە کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان و بەتایبەتی وڵاتانی عەرەبی، ئێران بە دەست تێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان تاوانبار دەکەن و دەڵێن ئێران لە ڕێگای هاندان و پڕچەک کردنی هەندێک تاقم و بەتایبەتی گرووپی شیعەی ئەو وڵاتانە، سەقامگیری و ئاسایشی وڵەتەکەیانی خستۆتە مەترسییەوە.