Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران جێگیربوونی فڕۆکە ڕووسیەکان لە ئێران و دووبەرەکیی ناو مەجلیس

جێگیربوونی فڕۆکە ڕووسیەکان لە ئێران و دووبەرەکیی ناو مەجلیس

0
962

خومەینی بە درووشمی “نە ڕۆژهەڵات نە ڕۆژئاوا، تەنیا کۆماری ئیسلامی”، هاتە سەر کار و حکومەتی ئیسلامیی شیعی لە ئێران دامەزراند، دروشمێک کە ئێستا لایەنی ڕۆژهەڵاتەکەی واتا ڕووسیە هەرچەند لە بەرجام لە پشت ئێران نەبوو بەڵام لە عێراق و سووریە، شان بە شان و هاوپەیمانن و یەکەم فرۆشەری چەکە بە ئێران، لەگەڵ ڕۆژئاواش کە جەمسەرەکەی ئەمریکایە، لە سەردەمی ئۆبامادا، بەرجامی واژۆ کردووە، ئەوەی لە دروشمی خومەینی ماوەتەوە تەنیا ئیسلامی شیعەکەیەتی، چون کۆمارەکەی هەر لە سەرەتاوە بە بوونی ڕێبەری و نەبوونی هەڵبژاردن و حیزب، هەڵوەشاوە.

ڕۆژی کورد: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی جێگیربوونی فڕۆکە سەربازییەکانی ڕووسیە لە فڕۆکەخانەی هەمەدان کە دەگوترێ بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەودای فڕینیانە بۆ لێدان لە بنکەی دژبەرانی ئەسەد لە سووریە، نوێنەری ئیسلام ئابادی غەرب و داڵاهۆ لە پارلمانی ئێران، دژکردەوەی نیشان دا و بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئێرانی زانی.

حیشمەتووڵا فەلاحەت پیشە، لە کۆبوونەوەی ئاشکرای ڕۆژی چوارشەممە 27ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاویی مەجلیس، جێگیربوونی فڕۆکە ڕووسیەکان لە پایەگای هەمەدانی بە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئێران زانی و گوتی: “جێگیربوونی فڕۆکە شەڕکەرە ڕووسیەکان لە پایەگای هەوایی شەهید نۆژەی هەمەدان، بەپێچەوانەی ئەسڵی ١٤٦ـی یاسای بنەڕەتیە کە تێیدا جێگیربوونی فڕۆکەی بیانی تەنانەت ئەگەر بۆ مەبەستی ئاشتیخوازانەش، ڕێگەپێنەدراوە”.

فەلاحەت پیشە هەروەها گوتیشی: “سیاسەتی دەرەکیی ڕووسیە زۆر جیاوازە و زۆر جارانیش هەڵسان داکشانی هەیە و بگۆڕە. ڕووسیە ساڵی 1990 و 1991ی زاینی لە چالاکیی سەربازیدا هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوای کردووە و ساڵی 1994یش ئەندامی گەڵاڵەی هاوبەش بۆ ئاشتیی ناتۆ بووە کە سەردەمانێک لەگەڵ باڵی وەرەشەو و بە دژی ناتۆ بووە، نابێ لە بیرمان بچێت کە هێزەکان لە چوارچێوەی تێبینییەکانیاندا دەجووڵێنەوە”.

ئەو نوێنەرەی پارلمانی ئێران هەروەها باسی لە هاوڕایی دوو لایەنی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی جیهان بە دژی ئێران لە کاتی قەیرانەکاندا کرد و گوتی: ” دوای شەڕی جیهانیی دووهەم ئەوە یەکەم جارە کە دەسەڵاتێکی ئەوتۆ لە ئێران دەخرێتە بەر دەستی هێزێکی دەرەکی”.

لاریجانی، سەرۆکی پالمانی ئێران لە وڵامی فەلاحەت پیشەدا گوتی: “تۆ ئاماژە بە خاڵی 146ی یاسای بنەڕەتی دەدەی و بابەتی خاڵی 110ش پەیوەندی بە شۆڕای باڵای تەناهیی نەتەوەییەوە هەیە”.

لاریجانی لە درێژەی وڵامدانەوە بە فەلاحەت پیشە گوتی: “بەپێی ئەسڵی ١٤٦ی یاسای بنەڕەتی، جێگیرکردنی هەرجۆرە پایەگایەکی سەربازی و دەرەکی لە ئێراندا ڕێگەپێنەدراوە و دەبێ ئەوەش بزانین کە ئێران پایەگای لە خزمەت هیچ وڵاتێک نەناوە و هاوکاری و هاوپەیمانی لەگەڵ ڕووسیە بۆ کاروباری ناوچە و سووریە، بەو واتایە نیە کە پایەگامان لە ئیختیاری ڕووسیە ناوە”.

لاریجانی هەروەها گوتی ئەگەر ڕاگەیێنەکان وایان ڕاگەیاندووە کە پایەگامان لە ئیختیاری ڕووسیە ناوە ئەوە ناڕاستە و وەدرۆی دەخەمەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسێ هاووڵاتیی عەرەب لە ئەهواز لەسێدارە دران
بابەتی دواترلاریجانی: دەوری وەزارەتی ئیتلاعات لە بەشی ناوکی ـدا جێگای ڕێزە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان