سەلاس/هاووڵاتییان شەری سوپای پاسداران و هێزێکی کوردی پشتڕاست ناکەنەوە

0
1896

رۆژی کورد: هەواڵدەریی “ئێرنا”ی رژیمی ئیسلامیی ئێران لە هەواڵێدا بڵاوی کردەوە کە لە تێکهەڵچوونێکدا “١٢ کەس”یان لە سەلاسی باوەجانی کوشتووە، بەڵام خەڵکی سەلاس هەبوونی شەر لەو ناوچەیە پشتڕاست ناکەنەوە.

ئەو هەواڵدەرییە بڵاوی کرۆدتەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی رەزبەر شەرێک لەنێوان “قەرارگای نەجەف”ی سەربە سووپای پاسدران و هێزیکی “دژە شۆڕش”دا هاتۆتە ئاراوە.

ئەو هەواڵدەرییە لە زاری فەرماندەی سوپای تیرۆریستیی پاسدارانەوە باسی لەوەش کردووە که ئەو کەسانه لە ژێر کاریگەریی ئەمریکا، ئیسرائیلدا بۆ کاری نائەمنی هاتبوونە ناو خاکی کرماشان.

هاوکات هەواڵدەریی “مێڕساد”ی سوپای تیرۆریستیی پاسداران لە کرماشان بڵاوی کردەوە کە دەستیان بەسەر کارتی پێناسی ئەو کەسانەدا گرتووە، کە وێنەی “عەبدوڵڵا ئۆجەلان”ی بەسەرەوەیە.

مێرساد نوویسیوتی ئەو کەسانە ئەندامی “پژاک” بوون و هاوکات سێ ئەندامی سوپای پاسدرارانیش بە سووکی بریندار بوونە کە بە هێلی کۆپتێڕ بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گوازراونەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت