ڕۆژی کورد: کەمپەینی کورد کە تا ئێستا چەندین چالاکیی جیاجیای لەمەڕ ڕووداو و پێشهاتەکانی کوردستانی خۆرهەڵات وەڕێختسووە، ئەمجارە هەڵمەتێکی لەژێر ناوی “نا بۆ تانکەری مەرگ”ـی وەڕێخستووە.
ئەو کەمپەینە بە درک کردن بە تێداچوونی خەڵکانێکی زۆر لە ڕێگاوبانەکانی کوردستانی خۆرهەڵات بە گشتی و پارێزگای کوردستان و بەتایبەتی ڕێگای مەریوان بۆ سنە، ئەو چالاکییەی وەڕێخستووە.
ئەندامانی ئەو کەمپەینە، بڕیاریان داوە و داوا دەکەن خەڵکی مەریوان و سنە، کاتژمێر 10ی بەیانیی ڕۆژی سێ شەممە، بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە دۆخی نالەباری جادەی سنە_مەریوان و قوربانی بوونی هاووڵاتیانی کورد لەو ڕێگایەدا، لە بەردەم فەرمانداریی مەریواندا کۆ ببنەوە.
ئەندامانی ئەو کەمپەینە کە چالاکانی مەدەنیی کوردن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان بە چالاکی کردووە چەندین داواکارییان هێناوەتە ئاراوە کە بریتین لە:
– به‌رله هه‌موو شتێک هاتووچووی تانکره‌کان ڕابگیرێت.
– بوودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واو کردنی ڕێگای نوێێ مه‌ریوان-سنه ڕێگای گاران ته‌رخان بکرێت و به زووترین کات ده‌ست به کاره‌کانی بکرێت.
-به درووست کردنی پالایشگا له زرێبار ته‌نانه‌ت ئه‌گه ئیدێعای ئه‌وه بکرێت که ژینگه ئه‌پارێزرێت ـ که ڕاست نیه چوونکه نموونه‌ی زۆرمان دیوه و کارنامه‌ی مهندسی ژینگه له ئێران زۆر وێرانتر له‌وه‌یه که باوڕ به‌م قسانه بکرێت،نه ته‌نیا هیچ کێشه‌یێکی مه‌ریوان و ڕێگاکه‌ی چاره‌سه‌ر ناکات به‌لکوو له داهاتوو وێڕای کاول کردنی ژینگه و تێکدانی اکوسیستمی زرێبار ساڵیانه سه‌دها ۲۵۰ نفر له م خه‌ڵکه بێتاوانه تووشی ۲۵۰ نه‌خۆشی ترسناک ده‌بێته‌وه! بۆیه پێویسته به زووترین کات به‌ر به‌م هه‌ڵه بگیردرێت۰به جیاتی ئه‌وه اهتمام به که‌رتی گشتیاری و اکوتووریست وه‌کوو ژێرخانی توسعه پایدارله مه‌ریوان بدرێت وبڕوایشتان بێت که کۆمه‌ڵگا له ئاست ژینگه پارێزی زۆر چاوکراوه‌یه‌۰
– پێویسته نه ته‌نیا ڕێگای ئێستای مه‌ریوان سنه به شێوێیێکی سه‌رده‌میانه نۆژه‌ن بکرێتۆ به‌ڵکوو ڕێگاکانی مه‌ریوان بۆ پاوه و سقز نۆژه‌ن بکرێنۆ که گووشار له سه‌ر یه‌ک ڕێگا نه‌بێت. ئه‌مانه‌ی ئێسته هیچیان ڕێگای پئوه‌ندی سه‌دها هزار که‌س نین۰
-هیچ ئاموزشێک به‌م خه‌ڵکه به‌سته‌زمانه بۆ چۆنیه تی هه‌ڵسووکۆت له نێو ڕێگا نه‌دراوه. به جیاتی پارک دووبل گرتن خه‌ڵکی فێر که‌ن چۆن گیانی مرۆڤێکی تری بۆ گرینگ بێت وفێریان که‌ن چۆن له کاتی ئاگرگرتنی تانکه‌ری مه‌رگ به جیاتی ڕاوه‌ستان و فیلم گرتن خۆی له مه‌رگ ڕزگار کات.