Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران کەماڵ شەریفی دوای ٨ ساڵ زیندان هەروا لە مافی سەدان بێبەشە

کەماڵ شەریفی دوای ٨ ساڵ زیندان هەروا لە مافی سەدان بێبەشە

0
1144

ڕۆژی کورد: بە پێی هەواڵی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، كەماڵ شەریفی رۆژنامەنوس و زیندانی سیاسی كوردی دەستبەسەركراو لە زیندانی میناب دوای هەشت ساڵ تا ئێستاش مافی چاوپێكەوتنی پێنەدراوە.

تا ئێستا و لە ماوەی ئ٨ ساڵ لە دەستبەسەر بوون، تەنیا جارێك دایك و براكەی بۆ چەند ساتێك توانیویانە چاویان پێی بكەوێ.

شەریفی لەو ماوەیە دا چەند جار و بۆ ماوەی درێژخایەنیش مانی گرتووە تەنانەت جارێك بەم هۆیەوە تووشی جەڵدە بووە و لای ڕاستی لەشی لە كار كەوتووە.

كەماڵ شەریفی ٢٤ ساڵ تەمەن و خەڵكی شاری سەقز، ساڵی ١٣٧٨ بۆ پەیوەندی لە گەڵ نوسەران ئەدیبانی كوردستانی رۆژهەڵات لە هەرێمی كوردستانەوە گەڕایەوە بۆ شاری سەقز كە لە ماڵێك دا لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەكانەوە گەمارۆ درا و دەستبسەر كرا و ئێستاكە لە زیندانی شاری میناب دەستبەسەرە.

کمال شەریفی زیندانی سیاسی و دورخراوەی کورد لە بەندیخانەی میناب هەروەها لە ماوەی مانگرتنی درێژخایەنی کەبوودوەندا پشتگیری وهاودەنگی خۆی بۆ محمدصدیق کبودوند ڕاگەیاندبوو و سڵاوی بۆ ئیرادەو کۆڵنەدانی محمدصدیق کبودوند ناردبوو.

کەماڵ شەریفی پێشتر لە زیندانەوە نامەیەکی دابۆ دەرێ ولە بەشێک لەو نامەیەدا هاتوە لە ماوەی 7 ساڵی ڕابردوودا تەنیا جارێک مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ دایکی بەوان دراوەو لەو تاقە یەک جارەش‌دا کە بەتوندترین شێوە چاوەدێرییان خراوەتەسەر؛ رێگە نەدراوە لەگەڵ دایکی بە زمانی کوردی بدوێ، ئەویش لە کاتێکدا کە دایکی زمانی فارسیی نەزانیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووخەڵكی بۆكان بە نیشانەی نارەزایەتی لە بەردەم شوورای شاری بۆكان كۆبوونەوە
بابەتی دواترکورد و شۆرشی ١٩٧٩ لە ئێران – بەشی ١٨
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان