جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆنفرانسێکی هەواڵنێریدا بە شێوەیەکی تایبەت ئاماژەی بە ناوی محەممەد سەدیق کەبوودوەند، ڕۆژنامەوان، چالاکی مەدەنی و باوکی مافی مرۆڤی کوردستاب کرد و داوای ئازادکرانی ئەو زیندانی کوردەی کرد و دواتر داوای ئازادکرانی سەرجەم ڕۆژنامەوانە زیندانییەکانی ئێرانی کرد.
جان کێربی گوتی کەبوودوەند ٩ ساڵە لە زیندان دەست بە سەرە، کەواتە ماوەی پێویست بۆ وەبەر داشکان کەوتن یان لێبووردنی تێپەڕاندووە و پیویستە سزاکەی داشکانی بۆ بکرێ.
محەمەد سدیق کەبوودوەند، رۆژنامەوان‌و چالاکی مەدەنی کورد لە ساڵی ١٩٦٣ لە دیواندەرە ی رۆژهەڵاتی کوردستان هاتوەتە دنیا‌و تا تەمنی ٢٠ ساڵی لە سنە ژیاوە و دوای پێکهێنانی ژیانی هاوسەری رووی کردووەتە پایتەختی ئێران، تاران.
سەرەتای چالاکیەکانی سدیقی کەبوودوەند ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٩٧ کە لە گەڵ کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی ئێرانی رێکخراوی “یەکێتی بۆ دیمووکراسی لە ئێران”یان دامەزراند. دوابەدوای هەوڵە مەدەنیانەکانی، لە ساڵی ٢٠٠٣ توانی رۆژنامەیەكی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری بەناوی پەیامی خەڵک (پیام مردم) لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەربکات. ئەو رۆژنامەیە بەهەر دوو زمانی فارسی و کوردی بڵاو دەبوویەوە، بەڵام بە هۆی رخنە‌و بابەتە بێسانسۆرەکانی کەوتە بەر پەلاماری هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی و سەرئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٤ دا “پەیامی خەڵک راگیرا” کەبوودوەند ،وەکوو سەرنووسەری رۆژنامەكە، راپێچی بەندیخانە کرا و لە دادگا دۆسیەیەکیان بۆ کردەوە.
لەو دۆسیەیەدا، ناوبراو بە تۆمەتی تەشهیر‌و ورووژاندنی رای خەڵک لە رێگای بڵاو کردنەوەی بابەت لە رۆژنامەی پەیامی خەڵک، بە شەش مانگ زیندان و پێنج ساڵ دوورخستنەوە لە رۆژنامەوانی و داخرانی رۆژنامەکە حکوم درا.سدیق کەبوودوەند، دوابەدوای ئەوەی لە بەندیخانە بە بارمتە ئازاد کرا، وەکوو رۆژنامەنووسێک ئەم جارەیان لە رێگای ئەنتەرنێتەوە چالاکیەکانی خۆی، بە تایبەت لە بواری مافی مرۆڤ، بەردەوامی پێدا. لەو سەردەمە دا یەکێک لە بیرۆکە تایبەتەکانی پەرەدان بە رێخراوە ناحوکمیەکان بوو، ئەوەبوو لەسەر ئەو ئەساسە لە ساڵی ٢٠٠٥ بە فەرمی دامەزراندنی رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان(RMMK) لە تاران راگەیاند.ئەم رێکخراوەیە لە ماوەیەکی کورت دا لە لایەن خەڵکەوە پێشوازیەکی زۆری لێ کرا و لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکیەکانی بەردەوام کرد. رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان لە سەر مژارەکانی دەستبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی، سیاسی‌و رۆژنامەوانان، لەسێدارەدان، تەقە لە خۆپیشاندەرانی ناڕازی، کوشتنی کۆڵبەران لە خاڵە سنووریەکان، کوژرانی خەڵک بە هۆی مین، توندووتیژی لە سەر ژنان‌و دەیان مژاری دیکەی مافی مرۆڤ، کاری دەکرد. چاودێران و ریپۆرتەرانی ئەم رێکخراوەیە رۆژانە راپۆرتیان لە سەر ئەم مژارانە رەوانەی میدیاکان دەکرد.
کەبوودوەند لە ماوەیەکی کورت دوای دامەزراندنی رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان(RMMK)، دیسان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە راپێچی بەندیخانەکرا و دوای ماوەیەک بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای دامەزراندن و بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوەکە، بە ١٠ ساڵ زیندان حوکم درا و هەروەها بە تۆمەتی پیڕاگەیاندن دژی کۆماری ئیسلامی، بە ساڵێک زیندان حوکم درا.ئێستا ناوبراو ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە لە زیندانی “ئەوین”ی شاری تاران بەند کراوە بێ ئەوەی مۆڵەتی هاتنەدەرەوەی کاتیشی پێ بدرێت.
بەهۆی باروودۆخی خراپی لە زیندان و بە تایبەت مۆڵەت نەدانی کاربەدەستانی ئێران بۆ بینینی کوڕەکەی، کە تووشی نەخۆشیەکی ناعیلاج بووە، لە ٢٥ی مانگی گۆڵانەوە مانگرتنی لە خواردن دەست پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.لە دوایین کاردانەوەشدا، سێ دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەناوەكانی (FIDH , amnesty international ,LDDHI) داوای ئازادکردنی ئەم رۆژنامەنووسەیان کردووە.رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێری مافی مرۆڤ لە ساڵی ٢٠٠٩ خەڵاتی “هلمن/هەمت”ی – کە بەو نووسەرانە دەدرێ کە لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەدان- بە سدیق کەبوودوەند بەخشی. لە هەمان ساڵ‌دا خەڵاتەکانی میدیای بەریتانیا بە کەبوودوەند بەخشرا و ئەم زیندانیە سیاسیە وەکوو “رۆژنامەوانی نێودەوڵەتی ساڵ” هەڵبژێردرا.محەمەد سدیق کەبوودوەند لە بواری نووسیندا سێ کتێبی هەیە بە ناوەکانی “نیمە دیگر”( ئێیمەی دیکە- لەبواری مافی ژنان)، “برزخ دمکراسی” (بەرزەخی دیموکراسی) و “جنبش اجتماعی”(بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی) نووسیوە کە تاکوو ئێستا ئیزنی بڵاو بوونەوەیان لە ئێران وەرنەگرتووە.سەرچاوە هەواڵدەریەکان باس لە تێکچوونی باری تەندرووستی کەبوودوەند، دوای نزیک بە ٦٠ رۆژ مانگرتن، دەکەن‌و تەنانەت هەندێ سەرچاوەش باسلەوە دەکەن کە کەبوودوەند توانای قسە کردنی نەماوە.لەتازەترین، پێشهاتیشدا، سەرچاوە هەاڵیەكان رایدەگەیەنن كەئه‌له‌فۆنی ماڵه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و مۆبایلی هاوسه‌ری كه‌بوودوه‌ند له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه پچڕاوه و رێگه نادرێت په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكرێت.له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان (ئێران)، كه‌ئاژانسی هه‌واڵی كوردپا بڵاویكردوه‌ته‌وه، ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه و مۆبایلی هاوسه‌ری كه‌بوودوه‌ند بۆ رێگریكردن له لێدوانی بۆ راگه‌یه‌ندنه‌كان پچڕاوه.رونیده‌كاته‌وه هیچ كه‌س نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه و مۆبایلی هاوسه‌ری كه‌بوودوه‌ند په‌یوه‌ندی بگرێت.ئاماژه به‌وه‌شكراوه ئه‌م كاره نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه‌ی كه‌بوودوه‌ندی لێكه‌وتوه‌ته‌وه‌و ترسیان له‌ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خانم په‌ریناز باغبان حه‌سه‌نی هاوسه‌ری كه‌بودوه‌ند هه‌یه.بنه‌ماڵه‌ی كه‌بوودوه‌ند نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه پچڕانی ته‌له‌فۆنه‌كان سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كه‌بووندوه‌ند بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی رووماڵ كردنی هه‌واڵی مانگرتنی محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند بگیرێت.محه‌ممه‌دسدیق كه‌بودوه‌ند، سه‌رۆكی رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستان، به‌رامبه‌ری رێگریكردن له‌دیداری منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ی ماوه‌ی 54 رۆژه له‌زیندان ده‌ستیداوه‌ته مانگرتن.سەرچاوەكان:
ـ ماڵپەڕی رێكخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی كوردستانـ ماڵپەڕی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ
ـ ماڵپەڕی هاوڵاتی