کاوە بەهرامی: سوپای پاسداران هەندێ لە پێشمەرگەکانی بەدیلی شەهید کردووە

0
655

کاوە بەهرامی، فەرماندەی حیزبی دێموکرات و ئەندامی شۆرای نیزامی حدکا، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی (باسنیوز) گوتی: “دامودەزگا سیخوڕی و ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی بە هەموو شێوەیەک دەیانەوێ ڕاستیی ڕووداوی شەڕەکەی شنۆ بشێوێنن و بیروڕای گشتی بەلاڕێدا بەرن و بەم چەشنە دەیهەوێ ئەو کردەوە دڕەندانەی کە کردوونی بیانشارێتەوە.”

کاوە بەهرامی گوتیشی: “بەپێی دوایین زانیاری کە بە من گەیشتووە، پێشمەرگەکانمان هەتا دوایین گوللە قارەمانانە بەرەنگارییان کردووە و لەو شەڕەدا تەنیا سێ شەهیدمان هەبووە، ئێمە پێشمەرگەشمان لەلایەن ئەوانەوە بەدیل گیراوە و ئەگەر ئاماری شەش شەهیدەکە ڕاست بێت، کەواتە دوای بەدیل گیرانیان شەهیدیان کردووەن و ئەوان لە بەرانبەر گیانی پێشمەرگەکانماندا بەرپرسیارن.”

ئەو فەرماندەیەی حدکا ئاماژەی بەوەش کرد “بەداخەوە هەندێ دەزگای ڕاگەیەندنی کوردی، ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەلە کەناڵەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بڵاو دەبنەوە دەکەنە سەرچاوە، کە هیچیان ڕاستن نین و تەنیا بە قازانجی دوژمنە و ئامانجی کۆماری ئیسلامیش شاردنەوەی ڕاستییەکان و بەلاڕێدا بردنی بیرورای گشتییە لە جین کوشتاری خەڵکی کوردستان و وێرانکردنی موڵک و ماڵیان.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت