Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران زانیاریی ورد لەمەڕ چۆنیەتی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نا بۆ تانکەری مەرگ لە...

زانیاریی ورد لەمەڕ چۆنیەتی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرانی کەمپەینی نا بۆ تانکەری مەرگ لە مەریوان/کاناڵی کەمپەین هەک کراوە

0
1942

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، ٥ کەس لە چالاکانی کەمپەینی “نا بۆ تانکەری مەرگ”، لە مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئیتلاعاتی مەریوان، دەستبەسەر کراون.

وەک پێشتر ناوەندی ڕۆژی کورد، بەپێی زانیاریی تەواو بڵاوی کردبۆوە، ناوی ئەو ٥ کەسە بریتییە لە: ئەو پێنج کەسە بریتین لە: ئارتین حەسەنزادە، بەهرە عارفی، سەیران خۆرنیکا، عادڵ ڕەشیدی و ڕۆژین ڕەزایی.

بەپێی بەدواداچوونی وردی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، شێوازی دەستبەسەرکرانی ئەو ٥ کەسە بەو شێوەی خوارەوە بووە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی ڕەزبەری 1395ی هەتاوی، مەیموورەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم چون بۆ ماڵی یەکێک لە کچە ئەدمینەکانی کەمپەین بەناوی “بەهرە عارفی ” و لە ناو ماڵی خۆی گرتوویانە و دەست بەسەر موبایلەکەیدا دەگرن و لە ڕێگای موبایلی ناوبراوەوە داوا لە خەڵک دەکەن نەچن بۆ مانگرتنی ئەمڕۆ و بەشداری نەکەن.

دواتر مەئموورەکانی ڕژیم، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و وێڕای موبایلەکەی لەگەڵ خۆی بردوویانە.

دواتریش ٤ کەسەکەی تریان دەستبەسەر کردووە.

لە ئێستادا، ژووری کەمپەینی “نا بۆ تانکەری مەرگ”، لە دەست مەئموورانی ڕژیم دایە و کۆنترۆڵ کراوە، هەر بۆیە داوا دەکرێ سەرجەم ئەندامانی ئەو ژوورە، لە ژوورەکە دەرکەون.

شایانی ئاماژەیە دەگوترێ ٤ کەسی تر کە لە لایەن ئیتلاعاتەوە تەلەفوونیان بۆ کراوە، خۆیان بەدەستەوە نەداوە و لە ئێستادا لە شوێنێکی نادیار دەژین.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچیرۆكی‌ “مرۆڤێك بە ناوی‌ كورد!”/شۆڕش گوڵکار
بابەتی دواتردانیشتوانی شارەدێی “شایەن”ـی کامیاران، ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتیان بەڕێوە برد
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان