کانادا ئێران ـی وەک پشتیوانی تیرۆریزم ناساند

0
595

بەپێی حوکمی دادگایەکی کانادا، ١٣ میلیۆن دۆلار لە داراییە غەیری دیپلۆماتیکەکانی ئێران لەو وڵاتە، دەدرێ بە بنەماڵەی ئەو ئامریکاییانە کە بوونە قوربانیی هێرشە تیرۆریستیەکانی حیزبووڵڵا و حەماس.

ئەمڕۆ شەممە٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕۆژنامەی “نەشناڵ پۆست”، لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە دادگای ئونتاریۆ وێڕای ڕەت کردنەوەی سەرجەم بەڵگەبۆهێنانەوەکانی پارێزەرەکانی ئێران لەو دۆسیەدا کە لە مانگی ژانویە بەڕێوەچووە، بە هۆی کردەوە تیرۆریستییەکانی گرووپکەلێک کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن، ئێرانی بە تاوانبار زانی و مەحکوومی کرد.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە دادوەر گلنن هانی لە حوکمی خۆیدا نووسیویە: “تیرۆریزم یەکێک لە مەزنترین هەڵەشەکانی سەر جیهانە” و لە درێژەشدا نووسیویە: “پرسیاری بەردەم ئەو دادگایە ئەوەیە کە ئاتا دەوڵەتی ئێران بە هۆی پشتیوانی لە تیرۆریزم دەتوانێ لە دادگاکانی کانادا، خپی پارێزراو بهێڵێتەوە.”

بەپێی ئەو حوکمە، ١٣ میلیۆن دۆلار لە داراییە غەیری دیپلۆماتیکەکانی ئێران بۆ تێهەڵێنانەوە دەدرێ بە بنەماڵەی ئەو قوربانیە ئامریکاییانە کە لە هێرشەکانی ئارژانتین و ئیسراییل و سعوودیە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨٣ یا ٢٠٠٢ بە بارمتە گیرابوون.

شایانی ئاماژەیە کە ئەو حوکمە بە پێی یاسای نوێی “دژە تیرۆریست” ـی لە کانادا دراوە کە ساڵی ٢٠١٢ دەرچووە. کانادا ئێرانی وەک دەوڵەتێکی پشتیوان و هاریکاری تیرۆریزم ناساندووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت