ڕۆژی کورد: هاووڵاتییەکی کامیارانی، دوای بینینەوەی پووڵی بزربووی دوو توریستی تایلەندی لە ناوچەی پاڵنگان، پووڵەکەی بۆ گەڕاندنەوە و بەو کارەی دڵخۆشیەکی زۆری بە گەشتیارەکان بەخشی.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە باژێڕی کامیاران، گەنجێکی کوردی ئەو ناوچەیە کە ئەندامی بنەماڵەی لوتفوڵاهی ـیە، دوای ئەوەی کە جانتایەکی دوو گەشتیاری تایلەندی لە ناوچەی گەشتیاریی پاڵنگان، بینیەوە، جانتاکەی بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە. ئەو هەنگاوەی ئەو گەنجە کوردە، دڵخۆشییەکی بێ وێنەی لە لای گەشتیارەکان ساز کرد.
بڕە پارەی بزربوو بە پێی تمەنی ئێرانی ٣٠ ملیۆن تمەن بووە.
پاڵنگان له گونده خاوێن و ده‌س لێ نه‌دراوه‌کانی قه‌زای کامیاران له پارێزگای کوردستانه که به هۆی ڕووباره که‌م وێنه‌کانی و شێوازی درووست‌کردنی خانووه‌کان و پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی به‌خێوکردنی ماسی به به‌هه‌شتی شاراوه و ماسۆله‌ی کوردستان له نێو گه‌شتیاراندا ناسراوه.
پاڵنگان له گونده‌کانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ له کامیاران یه‌ک له جه‌مسه‌ره به‌هێزه‌کانی گه‌شتیاری کوردستانه که له ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی گونجاو به‌ستێنی ئه‌وه‌ی هه‌یه که وه‌ک شوێنێکی به‌ناوبانگی جیهانی به کۆمه‌ڵ گه‌شتیاران به‌ره‌و ئامێزی خۆی ڕاکێشێت.
ئه‌ه‌م گونده که له زنجیره چیاکانی زاگرۆس هه‌ڵکه‌وتووه، ده‌که‌وێته 50 کیلۆمه‌تری ڕۆژئاوای کامیاران و له ده‌ربه‌ندی ته‌نگیوه‌ر به ڕووبارێک هه‌ر به‌م ناوه، ئه‌م گونده‌ی به دوو به‌ش کردووه. ئه‌گه‌ر له کامیاران به‌ره‌و ئه‌م گونده به‌ڕێکه‌ون، چه‌ندین گوندی دیکه به چاو ده‌بینن که هه‌ر یه‌ک تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه و له بواری گه‌شتیاریدا خاوه‌ن توانا و پێگه‌ی خۆیانن. ماویان، گه‌شکی، گازرخانی، بزوه‌ش، کاشته‌ر و وێزیده‌ر له‌و گوندانه‌ن که له سه‌ر ڕێگای پاڵنگان ڕاکێشیگه‌لی گه‌شتیارییان سرنجی هه‌ر که‌سێک بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێت.