هونەرمەندێکی سووری لە ڕێگای نووسینی درووشم لەسەر جەستەی ڕووتی خۆی، دژایەتی لەگەڵ شەڕ ڕاگەیاند

0
3283

ڕۆژی کورد: “هالە فەیسەل”، هونەرمەندێكی شێوەكاری خەڵكی شاری حمسی سوریا بە نووسینی “شەڕ ڕاگرن” بە دوو زمانی ئینگلیسی و عەڕەبی، ناڕەزایەتیی خۆی لەسەر درێژەکێشانی شەڕ لە سووریا ڕاگەیاند.

هالە فەیسەل ئێستا لە  وڵاتی ئاڵمان دەژیت و لەو ڕێگایەوە هەوڵی داوە ناڕەزایەتیی خۆی لە هەمبەر شەڕ لە وڵاتەکەی دەربڕێ.

ئەو هونەرمەندەی خەڵکی سووریە لەسەر لەشی ڕووتی خۆی بە دوو زمانی ئینگلیسی و عەڕەبی، نووسیویەتی “شەڕ ڕاگرن”، بەڵام بەشی عەڕەبیی درووشمەکە تەنیا لەسەر سمتی خۆی نووسیوە.

لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی لەسەر (سمت)ـی بە زمانی عەڕبی نووسیویەتی “شەڕ ڕاگرن” دەڵێ: لەبەر ئەوەی کە عەڕەب و مسوڵمان تەنیا سەیری ئەو شوێنە لە لەشی ئافرەت دەکەن!”

نزیک بە شەش ساڵە لە سووریە شەڕێکی خوێناوی لە ئارادایە و بە ملیۆنان کەس ئاوارە و هەڵوەدا بوون و بە ملیۆنان کەس کوژرا و بریندار بوون و تا ئێستاش هەوڵەکان بۆ وەستاندن یان ڕاگرتنی شەڕ بێ ئاکام ماونەتەوە.

کۆماری ئیسلامی و ڕووسیە، دوو هێزی پشتیوانی بەشار ئەسەدن و بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، پشتیوانی لە ڕژیمی ئەسەد دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت