یەکەم ژن کە لوتکەی ئێوێرێستی خستە ژێر پێی، کۆچی دوایی کرد

0
1120

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاسۆشێتدپرێس، خاتوو ” جۆنکو تابای” کە یەکەم ژنی جیهان بوو کە توانی لوتکەی ئێوێرێست بخاتە ژێر پێی، ڕۆژی پێنج شەممە 20ی ئۆکتۆبری2016 لە نەخۆشخانەیەک لە باژێڕی تۆکیۆی ژاپۆن، کۆچێ دوایی کرد.

تابای کە ژنێکی ژاپۆنی بوو، ساڵی 1975 توانی بەرزترین لوتکەی جیهان، واتا ئێوێرێست بخاتە ژێر قاچەکانی و وەک یەکەم ژنی شاخەوان کە حەوت لوتکەی گرتووە، لە جیهاندا ناسراوە.

تابای جیا لە لوتکەی ئێوێرێست توانیبووی ئاکانکاگوا لە ئارژانتین، دنالی لە ئالاسکا، کلیمانجارۆ لە تانزانیا و ئەلبورس لە ڕووسیە و پونکاک جایا لە ئەندونزی و وینسۆن لە جەمسەری باکووریش ببەزێنێ.

تابای لە لوتکە بەرزەکانی 60 وڵاتی جیهان سەرکەوتووە و سەرەڕای ئەوەی کە  ماوەی ٤ ساڵ بەر لە ئێستا تووشی شێرپەنجە ببوو، هەمدیسان درێژەی بە شاخەوانی دەدا تا ئەوەی کە کۆچی دوایی کرد.

لە ناو نەتەوەی کوردیشدا، ژانێکی شاخەوانی بەرچاو هەن کە لە ناویاندا دەکرێ ئاماژە بە “هێرۆ ئەرجومەند” شاخەوانی مهابادی بکەین کە تا ئێستا لە زۆرێک لە لوتکە بەرزەکانی جیهان سەرکەوتووە.

junko-tabei-1

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت