جمووجۆڵی هێزەکانی ڕەژیم لە گووندەکانی مهاباد و بۆکانیش دەستی پێکرد

0
640

ڕۆژی کورد: جووڵەی هێزەکانی ڕەژیم لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان لە پەرەسەندن دایە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕۆژی کورد، ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، هیزێکی زۆر چۆتە ناو گووندی سوێناس لە نزیک کاوڵان هەڵکەوتوو لە نێوان مهاباد و ڕەبەت.

شایەتحاڵێک لەم بارەوە بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە ئەژماری ئەو هێزانە زیاتر لە دە ماشێنی سەربازی بووە.

هەروەها لە گووندی گرشیلان، هەواڵ گەیشتووە کە زیاتر لە دە ماشێن هێزی ڕەژیم چوونە ناو ئەو ئاواییە و تەیار بە چەکی وەک کاتیۆشا بوون.

شایانی ئاماژەیە کە هێزەکانی ڕەژیم لە دەڤەری گرشیلان و سوێناس تەقەیان کردووەو بەڵام پێناچێ تەقەیەکی دوو لایەنە بووبێت.

لە هەمان کاتدا لە کات ژمێر ٩ی ئەمشەو لە ناوچەی مەیدان چۆغەی ڕەبەت و کوێستانەکانی تری سەردەشت و لە دۆڵی زمزیران بە بەردەوامی تۆپ باران کراوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت