یەکێ لە ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لە ناوچەی هەورامان دەستبەسەر کرا

0
1228

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، یەکێ لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە گۆندی دزڵی لەلایەن هیزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی خەزەڵوەر، “شەریف باجوور” یەکێک لەچالاکانی ژینگەپارێزی مەریوان هاوکات یەکێ لە چالاکتەرین ئەندامانی ئەنجۆمەنی سەوزی چیا لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی شایەت حاڵان کە ئەو چالاکە ژینگەپارێزە لە گوندی “دزڵی” دەستبەسەر کراوە، شەریف باجوور بەمەبەستی پشتیوانی لە مافی ئاژەڵەکان و بە دروشمی ” لە گەڵ مێهرەبانی ژیان بەسەر بەین” رۆژی ڕابردوو مانگرتن لە خواردن و ڕێپێوانی خۆی لە مەریوانەوە بۆ سەلاسی باوەجانی ڕاگەیاندبوو.

ئەو هەوڵە بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بە توندوتیژی دژ بە ئاژەڵەکان و بۆ پشتگیری لەو ٧ بێچووە سەگەی ئەنجام دراوە کە چەند رۆژ پێش ئێستا دایکەکەیان بەدەستی مرۆڤەکان کوژرابوو و وێنەکەیان لە ماڵپەڕە کۆمەلایەتییەکان بڵاو بووە و بڕیار بوو لە مەریوانەوە هەتا سەلاسی باوەجانی لەپارێزگای کرماشان درێژەی هەبێت.