وتووێژی ماڵپەری ژینگەوان لەگەڵ سێوە شەریفی چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان

0
1950
نا بۆ تێكدانی زرێبار ، نه‌ به‌ تخریب زریبار

وتووێژی ماڵپەری ژینگەوان لەگەڵ سێوە شەریفی چالاکی ژینگەپارێزی شاری مەریوان لەمەڕ درۆست کردنی پاڵاوگەیی نەوت لە نزیک گۆلی زرێبار و زیانەکانی.
ژینگەوان، سەرەتا ئەگەر بکرێت باسی ئەوەمان بۆ بکەن کە ئەم پاڵاوگە بەدەقیقی لە کۆێ دروست دەکرێت؟

photo_2016-12-13_14-13-31
سێوە شەریفی

سێوە شەریفی، لە راستیدا بڕیاری دروستکردنی ئەو پاڵاوگەی لە دەشتی بێلو وک شوێن هێشتا ڕوون نییە بەس دەنگوی ئەو هەیە کە پشتی جادەی بێلو کە لە دارستانکان نزیکە بەبێ.

ژینگەوان، بڕیاری دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە دەشتی بێلو و لە دوو کیلومیتریی گۆلی زرێباردا بڕیارێکی کۆتاییە یان تەنیا دەنگۆیە؟ کێ ئەو بڕیارەی داوە؟ بەرپرسی پیشەسازی و وزە و سامانە سروشتییەکان؟ ئایا ئەوەندەی ئێوە ئاگادار بن لە پەرلەماندا پشتڕاست کراوەتەوە؟

سێوە شەریفی، ماوەی چەند مانگ لەمەوپێش فەرمانداری مەریوان وک مژدەی بۆ خەڵکی مەریوان و ناوچەکە بە گشتی باسی لەوە کرد کە لە داهاتوویکی نزیک دا بناغەی پاڵاوگەکە دادەمەزرێ و هەروەها پارێزگاری سنەش لە ڕێگای میدیا خۆیان و ڕۆژنامەکان و تووڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئەوەێ پشتڕاست کردوە.

ژینگەوان، مەبەست لە دروستکردنی پاڵاوگەی نەوت لە دەشتی بێلو و نزیک گۆلی زرێباردا چیە؟ ئایا مەبەست لە دروستکردنی، چارسەریی قەیرانی سووتەمەنیە یان تێکدانی پێکهاتەی زرێبار و دەوروبەرەکەیەتی؟

سێوە شەریفی، لە لایحەی ڕوونکردنەوەی و دروستکردنەوەی ئەو پاڵاوگەی باسی سازکردنی کەرتی پیشەسازی و بردنەوە سەرەوی ئاستی ئاڵوگۆڕی ئابووری نێوان حکومەتی هەریمی کوردستان و ئێراندا کراوە،بەڵام ئاقارکانی پاڵاوگە ئەوانە نین بە باوەری ئێمەی ژینگە پارێز ئەو دەبێتە هۆی تێکدانی ئکوسیستمی ناوچەکە و کاولکاری لە روی ژینگەیەوە هەروەها لە سەر کشتوکاڵ لە ناوچەکە تەئسیری خراپی دەبێت، پیس بوونی ئاوکانی ژێر زەوی بەتاتبەت ئاوی زرێبار هەروەها دەبێتە هۆی مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی خەڵکی مەریوان هەروەها کاریگەری زۆر نگەتیڤی لە سەر دۆخی گەش و هەوای ناوچەکە دەبێت.

ژینگەوان، زیانەکانی ئەم پاڵاوگە بۆ ژینگەی ئەو ناوچە بە تایبەت بۆ زرێبار چین؟
سێوە شەریفی، دەبێتە هۆی تێک دانی ئکوسیستمی ناوچەیە وسەرهەڵدانی جۆرها مەترسی یەکجار زۆر ،لە رووی پەلەوەری ، ژینگەی، پیس کردنی ئاوکان دەوروبەری زرێبار و تەنانەت ئاژەڵ داریش لە ناوچەکە، هەروەها لە رووی گشتیاریشەوە بۆ خەڵکی ناوچەکە کاریگەری دەبێت، دەبێتە هۆی پیس بوونی گەش و هەوا و زیانەکانی تووش بوون و سەرهەڵدانی جۆرها نخۆشی و دیان کێشەی ژینگە و بە تایبەت دارستانەکان و لە لایەکی دیکەشەوە پاشماوەی ئەو پاڵاوگەی ڕاستەخۆ لە ڕێگای چومی گەورە درواتەوە نێو زرێبار ئەمە یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیس بوونی ئاوی زرێبار و لە ناو چوونی ئەو گۆلە دەبێت.

ژینگەوان، بەرپرسان وتیان کە مەبەستیان رخساندنی هەلی کارە! گەر وایە خۆ لە مەریوان زۆر شوێنیتر هەیە بۆ چی راست لە نزیک زرێبار؟

سێوە شەریفی، بەداخەوە مەبەستیان لە رخساندنی هەلی کار یا بڵێن دڵسۆزی ئێمە نییە، تەنها لە بەر بەرژەوندی و سەرمایەگوزار،بەردنەو سەرەوی ئاستی ئاڵوگۆڕگەشە و پەرە پێدان نێوان حکوومەتی هەریمی کوردستان و خۆیاندا و جۆری سیاستی ناوچەی و بردنەوە سەروەی ئاستی پیشە و کەم کردنەوەی هات و چۆی تانکەرە “مەرگ” هێنەرکان، کە بە گشتی جگە لە فریودان و ماڵوێرانکردن هیچی بە دوای خۆیدا نەهێناوە.وەک شوێن بۆ چی نە، چوار پینج جێگایکی دیکە هەیە، کە چەندین کیلومیتر لە زرێبار دوورترە ئەتوانی کەمترخەساری ژینگەی هەبێت.

ژینگەوان، تاکە رێکخراویک کە بەشێوويی رەسمی و عەمەڵی بەرانبەر بەم کارە هەڵوێستی گرت چیا بوو، بۆچی ئەنجۆمەنەکان ژینگەپارێزیەکان لەمەڕ ئەم رووداوە رووداوەکانیتر لە کوردستان هاودەنگ نیین؟

بە خۆشحاڵیوە ئەنجومەنی ژینگە پارێزی پاژینی بانە یەکەم NGOسێوە شەریفی، بوو، کە بەشێوەی کردوە تەیمی 3کەسی لە ئەندامانی پاژینی بانە لەمەڕ پشتیوانی لە ژینگە پارێزانی مەریوان لە ژێر دروشمی،،نا بۆ تێکدانی زرێبار،،توانیان مەودای نێوان بانە تا مەریوان کە زیاتر لە 130کیلومیتر بە سەرکەوتووی ببڕەن و ئەم نیشاندەری نزیک بوونەوە و یەکگرتووی نێوان ژینگە پارێزانە، ریکخراوکانی دیکەش تا رادەیەک لە ڕێگای کاناڵ و تووڕەکۆمەڵایەتییەکانی خۆیان و ڕۆڵیان هەبوو بەس ڕەخنەشیان لە سەرە.
بەداخەوە، ژینگەپارێزان بە گشتی نیان توانی پێکەوە هەول بدەن بۆ درووستی کردنی کارتێکی بەهێز و قوت بەرانبەر لاینی پێوندیەدارەکان و گوێ رایل کردنی بەرانبەر کێشە و گەرفتەکان دۆخی ژینگە، هەر ئەم هۆکارانە دەتوانن و دبنە هۆی ئەوە کە ژینگە دۆستان نتوانن پێکەوە لە مەڕ ژینوسایدی ژینگە و بەنداوکان پێکەوە بۆ بەهێزی کە دەبوایە هەڵوێست وکاریان بکردایە، کە هیوادارم کە سەر جەم رێکخراو ژینگە پارێزکان بتوانن مەکۆی پەروەردەی تاکە کەسی و داهێنانی سیستماتیک لە پێناوە چارەسەری کێشەکان وچارەسەری پڕۆسە قووڵەکان کە پێویستی بە بەشداری هەموو لایەک هەیە، دەستی هەموو و تەک تەکی ئەندامانی رێکخراو و ژینگەپارێزکانی کوردستان ماچ دەکەم

ژینگەوان، ڕەخنەکانی بەرێزت چین لە چالاکڤان و نووسەران و ڕێکخراوەکان، لە حکومەت، یان گشتی ئەگەر قسەیەک یان داواکارییەکتان هەیە باسی بکەن؟

سێوە شەریفی، هەر وک لە سەروە هەندێ خاڵم عەرز کردن، رخنەکان دیارن هەم خەڵک هەم ژینگەپارێزان بەباشی دەزانن کێشەکانمان چیە کە هیوادارم هەموو رێکخراوکانی ژینگە پارێزی کوردستان بە تایبەت لەم هەل و مەرجەدا کە مەترسییەکانی سەر ژینگە دەکرێ بڵێن ڕێژیان زۆر زۆر بووە و بووتە زەنگیکی مەترسی بۆ وڵاتەکەمان و بە گشتی جیهان، هەر کاریک بکەین دەرنگە چۆن ئەوەێ ڕۆشت ناگرێتەوە، با هەموان هەر یەکەو لە جێگای خۆیەوە هەول بدەین بۆ پاراستنی شوناس و ناسنامەی نیشتمانی خۆشەۆیستمان.

ژینگەوان، کاک سێوە شەریفی زۆر سپاس بۆ ئەوەی دەعوەتی ئێنەت قەبۆڵ کرد.

سێوە شەریفی، بژین و سپاس بۆ ئێوەش