ژینگەوان: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، کات ژمێر ٥:٣٠ سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، مەزرا و ژینگەی دنخە و سەرگیزـی سەر بە شاری شنۆ ئاگری تێبەردراوە.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ژینگەوان، تا ئێستاش هیچ کام لە فەرمانگ دەوڵەتییەکان لەمبارەوە هەنگاویان نەناوە و ئاگر بەردەوامە.
هەواڵنێرمان لە شاری شنۆ پشتراستی کردەوە کە تا ئێستاش فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی شاری شنۆ ئیزنی پێنەدراوە بچێت و ئاگرەکە بکوژێننەوە ئەوە لە حاڵێکدایە دەیان جار ئاگادار کراونەتەوە.
بەشێکی زۆر لە مەزرا و باغات و ژینگەی سەرگزی و دنخە لە شاری شنۆ ئێستا لە ژێر ئاگر و سوتمان دایە.
لە ماوەی بەهاری ئەمساڵ تا ئێستا و دوابەدوای چوونەوەی پێشمەرگەکانی حدکا بۆ ناوچە و ڕاگەیاندنی ڕاسانەوە، زیاتر لە ٢٠٠ جار ئاگر و سووتماک لە ژینگەی کوردستان، تۆمار کراوە.