شەپۆلی ئاگر تێبەردانەکان لێڕەوارەکانی ناوچەی سنەی گرتەوە

0
753

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان بەردوامە ئەمرۆ لە ناوچەی سنە لێرەوارەکانی گوندی مووژژ و چەم شاری سنە شۆێنێک بە ناوی گەردەنەی دڕکەی کردە ئامانج.

رۆژی چوارشەممە ڕیکەوتی ۲ی پۆشپەر ئاگر لە لێرەوارەکانی گوندی مووژژ سەر بە شاری سنە بەردڕاو،بەو هۆیەوە رێژەیەکی بەرچاو لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچەیەی کردە ئامانج،خەسارێکی ژینگەی بە چاوی بە دارستانەکانی ئەوناچەیە گەیاند.

شایانی باسە رێژەی ئاگرکەوتنەوەکە تا ئێستا لە لایەن ناوندە پیوندی دارەکانەوە بڵاو نەبووەتەوە،ئەم ئاگر کەوتنەوە لە لایەن خەڵکی ناوچەی سنە و گرووپی بەرگری لە ئاگر کۆنتڕۆڵ کراوە.

گرووپی بەرگری لە ئاگر لە کۆمەڵێک هاوەڵاتی ژینگە پارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهاتووە رۆژانە بە شێوەیەکی خۆرسک هەوڵ بۆ کۆژانەوە ئاگرکەوتنەوەکانی شارەکانی کوردستان دەدەن.

هەر لەم پیوندیەداکاتژمێر ۳ی ئەمڕۆ ئاگر لە لێرەوارەکانی چەم شاری سنە لە دڕکە بەردراو کە بەو هۆیەوە رێژەیەکی بەرچاو خەساری ژینگەی بە ژینگە ئەو ناوچە گەیاند،بە وتەی شایەد حاڵان هۆکاری ئەم ئاگرکەوتنەوە هێزەکانی پاسگای دڕکە بووە،رۆژانە زۆربەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیم بە تایبەت لە ناوچە سنوریەکان ئاگر لە چوار دەوری پاسگاکان بەردەدەن، زۆربە کات دەبێت هۆی ئاگرکەوتنەوە بەرینەکان کە لە کوردستاندا روودەدات.