رۆژانە بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستان لە ئاگری کەمتر خەمی بەرپرسانی حکومەت دەسۆتێنرێت

0
687

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ژینگەوان،لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر بیست حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان روویداوە،کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەتی ڕۆژانە سۆتاندنی دەیان هکتار لە دارستانەکانی کوردستانی لێدەکەوێتەوە.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۱۹ی پۆشپەری ۲۷۱٦ی کوردی بۆ چەندوومین جار ئاگر لە دارستانەکانی شاری پاوە بەردرا و رێژەیەکی بەر چاو لە دارستانەکانی پشت نەخۆشخانەی ئەو شارەی بە تەواوی لە ناو برد،کە بە هەوڵ و تێکۆشانی ژینگە دۆستانی ئەو شارە و ئەنجۆمەنی ژینگەپارێزانی ژیوای ئەو شارە کۆنتڕۆڵ کرا.

هەر لەو پیوندیەدا رۆژی هەینی ۱۸ی پووشپەڕی ۲۷۱٦ی کوردی،ئاگر لە کێوی سوڵتان بایەقووبی شاری نەغەدە بەردراو کە بە وتەی شایەتحاڵان هۆکاری ئاگرکەوتنەوە کەمتەرخەمی بنەماڵەیەک کە بۆ سەیران چوونەتە ئەو شوێنە بووە، شایانی باسە لەم ئاگرکەوتنەوەدا زیاتر لە ۳هکتار لە لێرەوارەکانی ئەو ناوچە لەو ئاگرەدا یۆتاوە.

لە حاڵەتێکی دیکەدا، لە ڕیکەوتی ۱۹ی پووشپەڕ کە ڕۆژێکی پڕخەسار بوو بۆ ژینگەی نیشتمان، لە گوندی ناوچە تموغەی لە شاری سەقز کرایە ئامانجی ئاگری نەیارانی ژینگەی کوردستان و خەسارێکی بەرچاو بە ژینگەی کوردستان گەییشت.

هەر لە درێژەی ئەو ئاگرکەوتنەوانەدا و لە هەمان ڕۆژ واتە۱۹ی پووشپەڕدا، ئاگر لە دارستانەکانی ئەحمەد ئاوا لە شاری بۆکان بەردراو خەسارێکی ژینگەی بەرچاوی بە دارستانەکانی ئەو ناوچە گەیاند.

هەروەها، بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی ژینگەوان، لە شاری روانسەر لە گوندی کۆزران ئاگر لە دارستانەکانی ئەو گوندە بەردراوە بە وتەی شایەت حاڵات زیاتر ٥هکتار لە دارستانەکانی ئەو گوندە لە ئاگردا سۆتاوە و خەسارێکی بەرچاوی بە ژینگەی کوردستان گەییشتووە.

لەماوەی یەک مانگی رابردوودا ئاگرتێبەردردان لە دارستانەکانی کوردستان بە شێوەیەکی گۆمانناوی دەستی پێ کردووە رۆژانە دەیان هکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی کوردستان دەکاتە ئامانج و کەمتر خەمی ناوندە حکومەتیەکانی رژیم لەو پیوندیەدا بووەتە هۆی نارەزایەتی خەڵکی کوردستان و ژینگەپارێزانی کوردستان بە تایبەتی.